کاری کۆمپانیا ئەمنییەکان بە یاسا رێکدەخرێتەوە
60 کۆمپانیای ئەمنی لە هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە
K24- هەولێر:
تا ئێستا کۆمپانیا ئەمنیە تایبەتەکان بۆ پاراستنی چەند شوێنێکی تایبەت لە ھەرێمی کوردستان بە رێنمایی کار دەکەن و یاسایەکی تایبەتیان نییە بۆ رێکخستنیان.
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پرۆژە یاسای کۆمپانیا ئەمنیە تایبەتەکانی پەسەند کرد و رەوانەی پەرلەمانی دەکات.
ئەم پرۆژە یاسایە لە رووی ئەمنی و ئابورییەوە سودی بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەبێت؛ ھەلی کاریش بۆ ھاووڵاتیان رێکدەخات. هەروەها بە گوێرەی یاسا، کاری ئەو کۆمپانیایە رێکدەخرێتەوە.
لە ھەرێمی کوردستان، نزیکەی 60 کۆمپانیای ئەمنی تایبەت کە بەشێکیان شوێنە گشتیەکان دەپارێزن بوونیان هەیە.
لە دواین کۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، پرۆژە یاسای کۆمپانیا ئەمنیەکان پەسەند کرا. بڕیارە دواتر بنێردرێتە پەرلەمان و پەسەند بکرێت.