له به‌غدا سێ به‌رپرسی داعش كوژران
ده‌زگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی عێراق، رایگه‌یاند، له سنووری به‌غدا سێ به‌رپرسی داعشیان كوشتووه.
K24 – هه‌ولێر:
ده‌زگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی عێراق، رایگه‌یاند، له سنووری به‌غدا سێ به‌رپرسی داعشیان كوشتووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ده‌زگاكه، له چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌منیدا به‌رپرسێكی دیكه‌ی داعش ده‌ستگیركراوه.
ده‌زگاكه ئاشكرایكردووه، به‌رپرسی كه‌رتی باشووری رێكخراوی داعش، كه‌سێكه ناسراو به "ئه‌بو حه‌نان"و ده‌ستگیركراوه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كوژراوون، رۆڵیان هه‌بووه له رێكخستنه‌وه‌ی داعش و هێرشكردنه سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان.
ئاماژه‌ی داوه، ئه‌وانه‌ی كوژراوون ناویان "ئه‌بو ئوسامه، ئه‌بو ره‌بیع و ئه‌بو سارا"ن و هاوكار بوونه له پیلاندانان بۆ كرده‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی گۆڕه‌پانی ته‌یرانی به‌غدا.