سووریا.. سوپای رووسیا له جوڵه‌ی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان نیگه‌رانه
سوپای رووسیا له سووریا نیگه‌رانی له جموجووڵی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی سووریا ده‌ربڕی.
K24 – هه‌ولێر:
سوپای رووسیا له سووریا نیگه‌رانی له جموجووڵی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی سووریا ده‌ربڕی.
جێگری سه‌رۆكی سه‌نته‌ری رووسیا بۆ ئاشته‌وایی له سووریا، ئه‌لكسه‌نده‌ر كاربۆڤ، گوتی: سووریا ده‌توانێت به‌و په‌ڕی سه‌ربه‌خۆییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شانه‌كانی تیرۆر له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی بكات.
گوتیشی: بوون و مانه‌وه‌ی هێزی وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش له‌سه‌ر خاكی سووریا نایاساییه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی فورات ده‌یكه‌ن، زیانی مه‌ترسیدار به هێنانه ئارای چاره‌سه‌ری سیاسی ده‌گه‌یه‌نن.
هاوكات باڵیۆزخانه‌ی رووسیا له واشنتن، له‌م چه‌ند رۆژی پێشوودا رایگه‌یاندبوو، مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له سووریا نایاساییه.
هه‌روه‌ها وتبووی: ئه‌مه‌ریكا بۆی نییه ره‌خنه له بوونی هێزی رووسیا له سووریا بگرێت. چونكه رووسه‌كان له‌سه‌ر داوای ره‌سمی سووریا چوونه‌ته ئه‌و وڵاته‌وه.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم