واشنتن: پاره‌ی بلۆك كراوی ئێران ناگه‌ڕێنینه‌وه
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، نید برایس، رایگه‌یاند، ئێمه بۆ پیشاندانی نیازپاكی ئه‌و پاره‌یه‌ی ئێران ناگه‌ڕێنینه‌وه بۆ تاران.
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌و پاره‌ی ئێران، كه له ئه‌مه‌ریكا بلۆك كراوه، ناگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ تاران.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، نید برایس، رایگه‌یاند، ئێمه بۆ پیشاندانی نیازپاكی ئه‌و پاره‌یه‌ی ئێران ناگه‌ڕێنینه‌وه بۆ تاران.
نید برایس، له تویته‌ر، نووسیویه‌تی: ئه‌و راپۆرتانه‌ی باسیان له‌وه كردووه، گوایه ئه‌مه‌ریكا بۆ پیشاندانی نیازپاكی خۆی به‌رامبه‌ر به تاران، پاره بلۆك كراوه‌كان ده‌داته‌وه ئێران هه‌ڵه‌ن.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: هه‌ر هه‌نگاوێك بنرێت ده‌بێت دوو لایه‌نه بێت و ئه‌مه‌ریكا به ته‌نیا ده‌ستپێشخه‌ری ناكات.
پێشتر كه‌ناڵی "سی ئێن ئێن"ی ئه‌مه‌ریكایی بڵاویكردبوویه‌وه، واشنتن به نیازه پاره بلۆككراوه‌كانی تاران بگه‌ڕێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له بواری مرۆیی‌دا خه‌رج بكرێن.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا به به‌شداری ئێران و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌ڵمانیا، دانووستانی تایبه‌ت به پرسی ناووكی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌و دانووستانانه‌دا ئه‌مه‌ریكا داوا ده‌كات ئێران پابه‌ندی ته‌واوی رێككه‌وتنی ناووكی بێت، كه خۆی لێی كشاوه‌ته‌وه و ئێرانیش داوا ده‌كات ئه‌مه‌ریكا به یه‌كجار هه‌موو سزاكانی سه‌ر ئێران لابه‌رێت.