به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌زیری ته‌ندرووستی سه‌ردانی پێشمه‌رگه برینداره‌كه‌ی پردێی كرد
به نوێنه‌رایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری ته‌ندرووستی، سامان به‌رزنجی، سه‌ردانی بریندارێكی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی پردێی كرد.
K24 – هه‌ولێر:
به نوێنه‌رایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری ته‌ندرووستی، سامان به‌رزنجی، سه‌ردانی بریندارێكی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی پردێی كرد.
ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه ناوی حه‌مید ئیسماعیله و هه‌فته‌ی رابردوو له پردێ له ئاكامی په‌لامارێكی تیرۆریستی چه‌كدارانی داعش بریندار بوو.
ئێستا ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه له نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری شاری هه‌ولێر له ژێر چاره‌سه‌ردایه و بڕیار وایه هه‌فته‌ی داهاتوو نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ بكرێت.
وه‌زیری ته‌ندرووستی، گوتی: نه‌شته‌رگه‌ری یه‌كه‌م له شه‌وی یه‌كه‌م بۆی كراوه، یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو نه‌شته‌رگه‌ری بۆ برینێكی گه‌وره له سه‌ر به‌شی سه‌ره‌وه‌ی رانی چه‌پی ده‌كرێت.
روونیشیكرده‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به وردی چاودێری ره‌وشی ته‌ندرووستی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه ده‌كات.
ئاشكراشیكرد، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، رایسپاردووه، هه‌رچی ده‌توانرێت بكرێت بۆ پشتیوانیكردنی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه.