بایدن به مه‌رسوومێك عێراق و سووریای له ژێر باری ته‌نگه‌تاوی ئه‌مه‌ریكا هێشته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن، مه‌رسوومێكی نوێی ده‌ركرد. به گوێره‌ی مه‌رسوومه‌كه، "باری ته‌نگه‌تاوی نیشتمانی" په‌یوه‌ست به عێراق و سووریا و ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌فریقایی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی دیكه درێژ كرده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن، مه‌رسوومێكی نوێی ده‌ركرد. به گوێره‌ی مه‌رسوومه‌كه، "باری ته‌نگه‌تاوی نیشتمانی" په‌یوه‌ست به عێراق و سووریا و ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌فریقایی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی دیكه درێژ كرده‌وه.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئیداره‌ی واشنتن بۆی هه‌یه موڵك و سامانی كه‌سانی سه‌ر به‌و وڵاتانه بلۆك بكات و رێگری له ناردنی كاڵا بۆ ئه‌و وڵاتانه بكات.
ئه‌مه‌ریكا باری ته‌نگه‌تاوی له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سووریا له (11ی ئایار/ مایۆی 2004) راگه‌یاند، ئه‌و كات جۆرج بوشی كوڕ سه‌رۆكی وڵاته‌كه بوو. واشنتن رای وابوو دیمه‌شق بووه‌ته مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایش و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا.
هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكا پێی وابوو، سووریا پشتیوانی تیرۆر ده‌كات و لوبنانی داگیركردووه و چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ په‌ره پێده‌دات و هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌پاندنی سه‌قامگیری له عێراق له بار ده‌بات.
له باره‌ی عێراقیشه‌وه، له سه‌روبه‌ندی هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر عێراق، ئه‌و بڕیاره ده‌ركرا و عێراق به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نائاسایی بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا له‌قه‌ڵه‌مدرا.
بایدن له كاتی واژووكردنی مه‌رسوومه‌كه‌ی تایبه‌ت به عێراق گوتی: هێشتا ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق و گێڕانه‌وه‌ی ئاشتی و ئاسایش هه‌ن.