پارێزگاكانی هه‌رێم: قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و نوێژی جه‌ژن ده‌كرێت
دوای ئه‌وه‌ی به بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، كه له هه‌فته‌ی رابردوو، راگه‌یه‌ندرابوو
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی به بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، كه له هه‌فته‌ی رابردوو، راگه‌یه‌ندرابوو، ئه‌مڕۆ پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك رێنماییان بۆ چۆنێتی جێبه‌جێكردنی پلانی خۆپارێزی ده‌ركرد و رایانگه‌یاند، له رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز هاتوچۆ ئاساییه و نوێژی جه‌ژنیش به گوێره‌ی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی ده‌كرێت.
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر بڕیاری دا:
1- له رۆژانی جه‌ژن هاتوچۆ ئاسایی ده‌بێت.
2- هەمووجۆرە گردبوونەوە و قەرەباڵغییەک قەدەغەیە.
3- نوێژی جه‌ژن به گوێره‌ی رێنماییه‌كان خۆپارێزی ده‌كرێت.
4- قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆی له‌گه‌ڵ شاره‌كانی عێراق وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه.
5- بەرپرسیاریەتی گەورە لە سەرشانی خودی هاوڵاتییاندایە.
له پارێزگای دهۆكیش به هه‌مان شێوه بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌ر له هاتنی ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه و ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگاكه ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌كرد، كه ئه‌مانه‌ن:
1- هاتوچۆ له رۆژانی جه‌ژن ئاساییه.
2- گردبوونه‌وه و قه‌ره‌باڵغی قه‌ده‌غه‌یه.
3- به گوێره‌ی رێنمایی نوێژی جه‌ژن ده‌كرێت.
4- هاتوچۆ له‌گه‌ڵ شاره‌كانی عێراق وه‌ك پێشتر ده‌بێت.
له پارێزگای سلێمانی، بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ئه‌مانه‌ن:
1- له جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نییه.
2- هه‌ر شوێنێك پابه‌ندی خۆپارێزی نه‌بێت داده‌خرێت.
3- قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌گه‌ڵ شاره‌كانی عێراق وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه.
4- یه‌كه ئیدارییه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه به پێێ رێنماییه‌كان كار بكه‌ن.