بومەلەرزە شارێکی کوردستانی هەژاند
بەهۆی بومەلەرزەکە خانوێک روخا

K24 - هەولێر
بومەلەرزەیەک شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان و چەند شارۆچکە و گوندێکی سنووری پارێزگاکەی هەژاند. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان خانوێک رووخاوە.
محەمەد فەلاحی، بەڕێوەبەری قەیرانەکانی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە هێزی 4.4 پلەی رێختەر بووەو دانیشوانی سەنتەری سنە و دەوروبەری هەستیان بە هێزی بومەلەرزەکە کردووەو لە ماڵەکانیان دەرکەوتوون.
فەلاحی ئاماژەیدا، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاکان لە گوندی پایگلانی شارۆچکە سەوڵاوا خانوێک رووخاوە.
هەروەها پەیام جەلالی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مانگی سوور لە سنە رایگەیاندووە، تاوەکو ئێستا زیانێکی ئەوتۆی گیانی و ماددی رانەگەندراوە، بەڵام تیمەکانیان چوونەتە ناوچەی شویشە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ زیانەکان بکەن.