مه‌سروور بارزانی: كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی عێراق هه‌ڵه مێژووییه‌كانه
"هیچ كاتێك سه‌قامگیر و جێگیر نه‌بێت"
K24 - هه‌ولێر:
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له میانی پێشوازیكردنی له ئالن دانكن، په‌رله‌مانتاری پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، كێشه‌ی عێراق نه‌بوونی متمانه‌ی نێوان پێكهاته‌كان و هه‌ڵه مێژووییه‌كانه، كه وایكردووه هیچ كاتێك سه‌قامگیر و جێگیر نه‌بێت.
مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سیستمی فاشیل و سه‌رنه‌كه‌وتوو، به‌رده‌وام كاره‌سات به‌رهه‌م ده‌هێنێ و ده‌ركه‌وتنی رێكخراوی تیرۆریستی داعشی به به‌ره‌نجامی سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌و سیستمه گه‌ڕانده‌وه.
جه‌ختیشی له به‌رده‌وامبوونی جه‌نگی دژ به تیرۆریستانی داعش كرده‌وه به هاوكاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، هاوكات هه‌ڵوێست و ویستی گه‌لی كوردستانی به‌رامبه‌ر ئایندهی ناوچه‌كه خسته‌ڕوو، كه وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی جیهان مافی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه، كه ده‌بێته فاكته‌رێكی به‌هێزی سه‌قامگیریی، هاوكات گه‌ره‌نتیشه بۆ خۆپاراستن له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك، كه له ئاینده‌دا روبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه.
له باره‌ی دووباره بنیانتانهوهی عێراقیشه‌وه، مه‌سرووری بارزانی رایگه‌یاند، له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام له 2003، هه‌رێمی كوردستان به مه‌رجی هاوبه‌شبوون له وڵات، هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ بنیاتنانی عێراقێكی فیدرالی و دیموكرات دا، به‌ڵام به‌غدا به بڕینی به‌شه بودجه و فه‌رامۆشكردنی ده‌ستوور، پێچه‌وانه‌كه‌ی سه‌لماند و ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات.
مه‌سروور بارزانی گوتیشی: "ئه‌گه‌ر عێراق هه‌رێمی كوردستان به هاوبه‌شی راسته‌قینه قبوڵ نه‌كات، هه‌رێمی كوردستانیش پاشكۆیه‌تی ره‌تبكاته‌وه، كه‌واته ده‌بێ له نێوان هه‌ردوولادا میكانیزمێك بدۆزرێته‌وه بۆئه‌وه‌ی ببنه دوو هاوسێی باش، چونكه ناكرێ هه‌رێمی كوردستان باجی هه‌ڵه‌ی خه‌ڵكی دیكه بدات".
قسه‌كانی مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا هاتن، له‌گه‌ڵ سێر (ئالن دانكن) په‌رله‌مانتاری پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا و نێرده‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری یه‌مه‌ن و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی پارێزگاران (CMEC)، كه له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵی به‌ریتانیا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ناوچه‌كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.