ھیندستان قەرزه نهوتییهكان دهداتهوه
لە رێگەی ھالك بانكی توركیاوە
K24 - ههولێر:
لە بەرەبەری سەردانی سەرۆك وەزیرانی ھیندستان بۆ تارانی پایتەختی ئێران، حكوومهتی دهلهی رایگەیاند 750 ملیۆن دۆلار، قەرزی نەوتی دوو گەورە كۆمپانیای وڵاتەكەی بۆ ئێران گەڕاندەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە ئەو پارەیە بە یۆرۆ و لە رێگەی ھالك بانكی توركیاوە رادەستی ئێران كراوەتەوە.
بە ھۆی گەمارۆ سەپێندراوەكان، ئێران نەیدەتوانی نەوت بفرۆشێ و مافی وەرگرتنی قەرزیشی نەبوو، دوای لاچوونی گەمارۆكان قەرزی نەوتی بەشێك لە وڵاتان گەڕێندرانەوە بۆ ئێران.
ھیندستان یەكێك لە گەورەترین كڕیارانی نەوتی ئێرانە و پێشتر رۆژانە 200 ھەزار بەرمیل نەوتی لە ئێران ھاوردەی وڵاتەكەی دەكرد.