یانه‌یه‌ك: به‌هه‌ر نرخێك بێت گۆتزێ ـمان ده‌وێت
پێشتریش داوایان كردووه ده‌ستبه‌رداریی بن

له هه‌واڵێكی تایبه‌تدا رۆژنامه‌ی (زه سه‌ن)ـی به‌ریتانی دا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی بڕی 20 ملیۆن پاوه‌ندی له پێناو گواستنه‌وه‌ی ماریۆ گۆتزێ ئه‌ڵمانی ته‌رخان كردووه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه رێدز داوای له به‌رپرسانی بایرن میونشن كردووه، ده‌ستبه‌رداریی ئه‌و یاریزانه بن.
له‌سه‌ر داوای یۆرگن كلۆپی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری لیڤه‌رپوول، یانه ئینگلیزیه‌كه ده‌یه‌وێت وه‌رزی داهاتوو گۆتزێ بێنێته ریزه‌كانی، ئه‌مه‌ش دوایی ئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه له لایه‌ن گواردیۆلا، به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشتی پێنه‌به‌سترا.
پێشتر گۆتزێ له ژێر سه‌رپه‌رشتی كڵۆپ له برووسیا دۆرتمۆند یارییكردووه، په‌یوه‌ندیه‌كی باش له نێوان ئه‌و یاریزانه و راهێنه‌ره هه‌یه.