مووشەکە چینیەکە كه‌وته‌خواره‌وه
بەشی زۆری مووشەکەکە لەکاتی هاتنە ناوەوەی بۆ ناو بەرگە هەوای گۆی زەوی تێكشاوە
K24 - هه‌ولێر:
دەسەڵاتدارانی چین رایانگه‌یاند، بەیانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه (9ی ئایار/ مایۆی 2021) مووشەکی "لۆنگ مارش 5بی"، دوای هاتنە ناوەوەی بۆ ناو بەرگە هەوای گۆی زەوی، لە زه‌ریای هیندی، لە نێوان باشووری هه‌ردوو وڵاتی هیندستان و سریلانکا کەوتووەتە خوارەوە.
نووسینگه‌ی ئه‌ندازیاریی بۆشایی ئاسمانی چینی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بەشی زۆری مووشەکەکە لەکاتی هاتنە ناوەوەی بۆ ناو بەرگە هەوای گۆی زەوی تێكشاوە، كاتژمێر (5:24) به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له زه‌ریای هیندی، له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتی هیندستان و سریلانكا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
چین مووشەکی "لۆنگ مارش 5بی"، له (29)ی مانگی رابردوو هەڵدایە بۆشایی ئاسمان، دواتر رایگەیاند پەیوەندیان لەگەڵ مووشەکەکە نەماوە و لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە، به‌هۆی دیارنه‌بوونی شوێنی كه‌وتنی له‌سه‌ر زه‌وی، چه‌ند رۆژێكه دڵه‌ڕاوكێی له‌جیهان درووست كردووه.
د.ی