وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو بۆ درووستكردنی 9 به‌نداو بانگهێشتی كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌كات
به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ته‌نده‌ری درووستكردنی 9 به‌نداوی ستراتیجی و 2 پڕۆژه‌ی ئاودێری بانگهێشتی ئەو کۆمپانیایانە دەکات کە خواستی بەشداری کردنیان هەیە بۆ ئەو بەنداوانە.
K24 – هه‌ولێر:
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ته‌نده‌ری درووستكردنی 9 به‌نداوی ستراتیجی و 2 پڕۆژه‌ی ئاودێری بانگهێشتی ئەو کۆمپانیایانە دەکات کە خواستی بەشداری کردنیان هەیە بۆ ئەو بەنداوانە.
ده‌قی بانگهێشتنامه‌كه
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەنیازە لە رێگەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دروستکردنی (9)بەنداوی ستراتیجی و (2)پرۆژەی ئاودێری رابگەیەنێت کە بەشێوەی پرۆژەی پەرەپێدان (Public and Private Partnership )ئەنجام دەدرێت بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بانگهێشتی ئەو کۆمپانیایانە دەکات کە خواستی بەشداری کردنیان هەیە بۆ ئەو بەنداوانەی، کە هاوپێچی ئەو راگەیەندراوەن بەناردنی ئیمێلیان بۆ ئەم ناونیشانە ([email protected] لەماوەی دوو هەفتە لە دوای دەرچوونی ئەم نوسراوە داواکاری و زانیاری پێویست پێشکەش بکەن لە دواتردا سەرجەم دۆکیۆمێنت و زانیاری پێویست دەدرێت بە کۆمپانیای دەرچوو کە پێویستن بۆ ئامادەکردنی لایەنی تەکنیکی و ژمێریاری.