واشنتن هه‌وڵی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی بۆ راگرتنی شه‌ڕی ئیسرائیل و فه‌له‌ستینی په‌كخست
ئه‌مه‌ریكا رای وابوو، ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك نابێته هۆكاری راگرتنی بارگرژییه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له باره‌ی بارگرژی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین كۆبووه‌وه و به هۆی نه‌یارێتی ئه‌مه‌ریكا، جارێكی دیكه نه‌یتوانی له‌سه‌ر داڕشته‌یه‌كی یه‌كگرتوو له باره‌ی ره‌وشه‌كه‌وه رێكبكه‌وێت.
دیپلۆماتكارێك، كه نه‌یویستووه ناوی بڵاوبكرێته‌وه، به فرانس پرێسی راگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش نیگه‌ران بووه. پێویست ناكات له باره‌یه‌وه زیاتر بڵێم.
دیپلۆماتكارێكی دیكه رایگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا رای وابوو، ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك نابێته هۆكاری راگرتنی بارگرژییه‌كان.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه باسیان له‌وه‌كردووه، 14 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه بوون، به‌یانێكی هاوبه‌ش ده‌ربكرێت و ئامانج لێی راگرتنی گرژییه‌كان بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵی نه‌بووه.
نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، تور ڤینیسلاند، له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نه‌كه رایگه‌یاندووه، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ره‌وشی ناوچه‌كه هێنده‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی ئێستا ئاڵۆز نه‌بووه.
هه‌ریه‌ك له تونس، چین و نه‌رویج گه‌ڵاڵه‌یه‌كیان داڕشتبوو، تێیدا داوایان له هه‌ردوولا كردبوو، خۆیان له هه‌راسانكردن و درووستكردنی گرژی زیاتر بپارێزن، به‌ڵام ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه به هۆی نه‌یارێتی ئه‌مه‌ریكا په‌سند نه‌كرا.
ئه‌مه له‌كاتێكدا هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن" رایگه‌یاند، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا لۆید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ بینی گانتس، هاوتا ئیسرائیلییه‌كه‌ی جه‌ختی له‌سه‌ر پتشیوانی سه‌رسه‌ختی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای بۆ ئیسرائیل نیشانداوه.
له‌وباره‌یه‌وه جۆن كێربی، گوته‌بێژی پێنتاگۆن گوتی: "له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا ئۆستن پشتگیری سه‌رسه‌ختی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ مافی ئیسرائیل له به‌رگریكردن له خۆی و گه‌له‌كه‌ی نیشانداوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئۆستن جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی هه‌نگاونانی هه‌موو لایه‌ك بۆ هێوركردنه‌وه‌ی كۆخه‌كه كردووه‌ته‌وه".