عێراق: به دوای په‌لامارده‌رانی سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران ده‌گه‌ڕێین
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌مان به‌رده‌وامه بۆ ئاشكراكردنی ئه‌وانه‌ی هێرشیان كرده سه‌ر كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له كه‌ربه‌لا.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌مان به‌رده‌وامه بۆ ئاشكراكردنی ئه‌وانه‌ی هێرشیان كرده سه‌ر كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له كه‌ربه‌لا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ر نێرده‌كان رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئیدانه‌ی ئه‌و هێرش و گێچه‌ڵانه‌ی كردووه، كه خۆپیشانده‌ران له كه‌ربه‌لا به كونسوڵخانه‌ی ئێرانیان كرد و ئاگریان له ده‌وروبه‌ری كرده‌وه.
یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، گه‌نجێكی چالاكوان له كه‌ربه‌لا به ناوی ئیهاب ئه‌لوه‌زنی كوژرا. دوای رووداوه‌كه خۆپیشاندان كرا و خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له شاره‌كه‌یان و ئاگریان له ده‌وروبه‌ری به‌ردا.