بایدن: ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی به‌رگری بكات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن، به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ كرد.
له لێدوانی‌دا بۆ رۆژنامه‌نووسان له كۆشكی سپی، بایدن گوتی: له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا به ناتانیاهۆم راگه‌یاندووه، پێویسته به په‌له و بێ دواخستن ململانێكان رابگیرێن.
گوتیشی: گه‌شبینم به‌وه‌ی كرده‌وه توندوتیژییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌كان رابگیرێن.
هه‌روه‌ها گوتی: پێشبینی ده‌كه‌م و ئومێده‌وارم به په‌له ئه‌و ململانێیه بوه‌ستێت، به‌ڵام ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی به‌رگری له خۆی بكات.