ئیسرائیل: 374 فه‌له‌ستینی ده‌ستگیر كراوون
به گوێره‌ی ئاماری ره‌سمی، له سه‌ره‌تای گرژییه‌كانه‌وه تا ئه‌مڕۆ سوپای ئیسرائیل له حه‌ره‌می مزگه‌ی ئه‌قسا 374 فه‌له‌ستینی ده‌ستگیركردووه.
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ئاماری ره‌سمی، له سه‌ره‌تای گرژییه‌كانه‌وه تا ئه‌مڕۆ سوپای ئیسرائیل له حه‌ره‌می مزگه‌ی ئه‌قسا 374 فه‌له‌ستینی ده‌ستگیركردووه.
گوته‌بێژی پۆلیسی ئیسرائیل به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و تێیدا ئاشكرایكردووه، 374 فه‌له‌ستینی ده‌ستگیركراوون و 36 پۆلیسی ئیسرائیلی بریندار بوون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان كۆنترۆڵ كردووه.
هه‌روه‌ها هاتووه: هێشتا له هه‌ندێك شوێن گێره‌شێوێنه‌كان كرده‌ی تێكده‌رانه ده‌كه‌ن و پۆلیسی سنوور ئه‌وانیش كۆنترۆڵ ده‌كات.