پیاوێك به‌هۆی زۆر په‌یوه‌ندیكردن به هێڵی فریاكه‌وتنه‌وه ده‌ستگیر كرا
بۆ مه‌به‌ستێك (9) هه‌زار جار په‌یوه‌ندی به خزمه‌تگوزاری فریاكه‌وتنه‌وه كردووه
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێكی ئیسپانی، كه هیچ كێشه‌كی نه‌بووه، به‌ڵام له ساڵی (2019)ه‌وه نزیكه‌ی (9) هه‌زار جار په‌یوه‌ندی به پۆلیس و خزمه‌تگوزاری فریاكه‌وتنه‌وه كردووه.
پیاوه‌كه ته‌مه‌نی (49) ساڵه و له "ئۆڤیدۆ"ی باكووری رۆژئاوای ئیسپانیا ده‌ژی، هه‌فته‌ی رابردوو دوای سكاڵای خزمه‌تگوزاری فریاكه‌وتن ده‌ستگیركرا.
دوای لێكۆڵێنه‌وه له‌گه‌ڵیدا، ده‌ركه‌وتووه زیاتر له دوو ساڵه په‌یوه‌ندی به هێڵی فریاكه‌وتنه‌وه ده‌كات، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی سووكایه‌تی به كارمه‌ندانی ئه‌و كه‌رته بكات، پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه ئه‌و پیاوه هیچ كات له‌و جارانه‌ی په‌یوه‌ندی به هێڵه‌كه كردووه، له حاڵه‌تی فریاگوزاریدا نه‌بووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پۆلیس، پیاوه‌كه (3) هه‌زار و (789) جار په‌یوه‌ندی له هێڵی (091) و (4) هه‌زار و (957) جاریش په‌یوه‌ندی به هێڵی (112)ی فریاكه‌وتن كردووه.
پۆلیس روونیكرده‌وه، كارمه‌ندانی پێشوازی هێڵی فریاكه‌وتن چه‌ندین جار داوایان له‌و پیاوه كردووه، كه ئه‌و هێڵه سه‌قاڵ نه‌كات، تاوه‌كو خه‌ڵكی دیكه سوودی لێوه‌ربگرێت، كه پێویستیان به‌وه‌یه به‌په‌له یارمه‌تیان پێبگات، به‌ڵام ئه‌و پیاوه گوێی پێنه‌داوه.
ئێستا پیاوه بێزاركه‌ره‌كه تۆمه‌تی یاخیبوونی دراوه‌ته پاڵ، ره‌نگه له‌و تۆمه‌ته بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له به‌ندیخانه بمێنێته‌وه و سزای خۆی وه‌ربگرێت.
سه‌رچاوه: RT
د.ی