هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه به‌رده‌وامه
شه‌شه‌م تاوه‌ر له غه‌ززه رووخێنرا

K24 - هه‌ولێر:
هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه به‌رده‌وامه و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (16ی ئایار/ مایۆی 2021) باڵه‌خانه‌یه‌كی دیكه له غه‌ززه به‌هۆی بۆردوومانه‌وه رووخێنرا.
به‌هۆی ئه‌و بۆردوومانه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باكووری غه‌ززه، هاووڵاتییه‌كی فه‌له‌ستینی كوژرا و 3 كه‌س دیكه بیرنداربوون، له‌هه‌مانكاتدا 10 كه‌سی دیكه بیرنداربوون به‌هۆی بۆردومانێكی دیكه بۆسه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ك له باشووری ئه‌و كه‌رته.
دوێنێش بۆردوومانه‌كانی ئیسرائیل باڵه‌خانه‌یه‌كی دیكه‌یان كرده ئامانج، كه باڵه‌خانه‌كه به‌ته‌واوه‌تی رووخا، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا 6 تاوه‌ری په‌یوه‌ندی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كراونه‌ته ئامانج، 5 له‌و تاوه‌رانه به‌ته‌واوه‌تی رووخاون و شه‌شه‌میان به‌شێكی رووخاوه.
بۆردوومانه نوێیه‌كانی ئیسرائیل به سه‌ر غه‌ززه دوای هات، بینیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه كۆتاییان نه‌هاتووه و به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی پێویست بكات.
بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی چەند رۆژی رابردووش 145 فەلەستینی لە کەرتی غەزە کوژراون و هەزار و 100 کەسی دیکەش برینداربوون، لە بەرامبەردا بەهۆی هێرشەکانی حەماس 9 ئیسرائیلی کوژراون و 560 کەسی دیکەش برینداربوون.
د.ی