دوای پێنج رۆژ لە خنکانیان تەرمی باوک و کچێک لە رووباری خەلان- بیاو دۆزرانەوە

سێ ئەندامی خێزانێک لە رووباردا خنکان

کاتی دۆزینەوەی تەرمەکان
کاتی دۆزینەوەی تەرمەکان

K24 - سۆران

بەیار محیەدین، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی سۆران بە کوردستان24ی راگەیاند "تەرمی ئەو باوک و کچەی رۆژی 15ی ئەم مانگە لە گەلی عەلی بەگ کەوتنە رووبار دۆزرانەوە".

 گوتیشی "ئەو خێزانە پێکهاتبوون لە پیاوێک و ئافرەتێک لەگەڵ کچە تەمەن سێ ساڵانەکەیان، کە لە رووباری گەلی عەلی بەگدا خنکان، هەمان رۆژ تەرمی ئافرەتەکە بە ناوی "تەغرید زیاد ئەحمەد" تەمەن 22 ساڵان دۆزرایەوە، بەڵام دوای پێنج رۆژ لە گەڕانی بەردەوام لەلایەن تیمەکانی مەلەوانی مێرگەسۆر و سۆرانەوە، ئەمڕۆ لە دووری نزیکەی بیست کیلۆمەتر لە شوێنی رووداوەکە وەو لە رووباری خەلان - بیاو، تەرمی هەریەک لە "مەڕوان عادل حەمەد" تەمەن 26 ساڵان لەگەڵ تەرمی کچەکەی بەناوی "ئیلاف مەڕوان"ەوە دۆزرانەوە".

راشیگەیاند "ئەو خێزانە خەڵکی شەنگالن و دانیشتووی شارەدێی بەحرکەن، ئێستا تەرمی هەردووکیان لە پزیشکی دادی سۆرانە".