وەزارەتی دارایی: ھیچ ھۆكارێكی سیاسی لە پشت دواكەوتنی مووچە نییە
"دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت"
K24 - ھەولێر
لە روونكردنەوەیەكدا وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، رایگەیاند ھیچ ھۆكارێكی سیاسی لە پشت دواكەوتنی مووچە نییە و پڕۆسەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت.
لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا ھاتووە: "ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى، ئاگادارى سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت، دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه هیچ هۆكارێكى سیاسى له پشت دوا كه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نییه، به‌ڵكو له پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى مووچه، پشت به‌و بڕه پارانه ده‌به‌ستین كه له فرۆشتنى (نه‌وت)ـه‌وه به قۆناغ به‌ده‌ستمان ده‌گات."
ھەر لەو روونكردنەوەیەدا وەزارەتی دارایی دەڵێ: "روونی ده‌كه‌ینه‌وه به‌رنامه‌ڕێژى له وه‌زاره‌تمان ده‌كرێت، بۆ دابه‌شكرنى مووچه كه ده‌بێت ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى به ده‌ست وه‌زاره‌تمان ده‌گات، هه‌ماهه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ دیاریكردنى بڕى پاره‌ى وه‌زاره‌ته‌كان بۆ پێدانى مووچه‌كانیان، هه‌ر بۆیه بۆ ڕاى گشتى و دڵنیاكردنه‌وه مووچه خۆران، ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه كه له ماڵپه‌ر و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه له بوونى هۆكارى سیاسى، ڕه‌تیشى ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌م هه‌واڵانه چه‌واشه‌كاریه و دووره له ڕاستى و هیچ بنه‌مایه‌كى نییه".