لهسهر راسپاردهی سهرۆكی حكومهت پرۆسەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بە گەڕەكی 8ی حەسارۆكی ههولێر دەستپێدەكات
بۆ ئهو مهبهسته وهزیری شارهوانی و پارێزگاری ههولێر لەگەڵ فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی و فەرمانگە پەیوەندیدارهكانی دیكه كۆبوونهوه
K24- ههولێر:
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سەردانێكیدا بۆ سەر زەوییەكانی گەڕەكی 8ی حەسارۆكی شاری هەولێر بڕیاری دا بە پێدانی مۆڵەتی بیناكردن و گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو گەڕەكە، كۆبوونەوەیەكی فراوان بەڕێوە چوو و تێیدا چۆنیەتی دەسپێكردنی پرۆسەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بهو گهڕهكه تاوتوێ كرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (20ی ئایاری 2021) لە دیوانی پارێزگای هەولێر، بە سەرپەرشتی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و بە بەشداری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەكی دیكە لە بەرپرسانی شارەوانی و پارێزگای هەولێر، بە مەبەستی جێبەجێكردنی بڕیار و راسپاردەكانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بە گەڕەكی 8ی حەسارۆك، كۆبوونەوەیەكی فراوان لەگەڵ فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی و فەرمانگەی پەیوەندیدار بە بابەتەكە بەڕێوە چوو.
لە كۆبوونەوەكەدا بە وردی میكانیزم و چۆنیەتی گەیاندنی خزمەتگوزاری و دەستپێكردنی پرۆسەی پەرەپێدان و جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لە گەڕەكی 8ی حەسارۆك تاوتوێ كران، بۆ ئەوەی بەزووترین كات بڕیاری گەیاندنی خزمەتگوزاری بەو گەڕەكە جێبەجێ بكرێت و ئاسانكاری بۆ هاووڵاتییان بكرێت لە هەموو رووێكەوە.
H.B