عێراق 20 پێگه‌ی جیاواز بۆ دامه‌زراندنی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی ده‌ستنیشان ده‌كات
به‌م نزیكانه راپۆرتی ده‌سته‌ی كۆنترۆڵكردنی مادده تیشكده‌ره‌كان له عێراق ته‌واو ده‌بێت و ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی كۆنترۆڵكردنی مادده تیشكده‌ره‌كان له عێراق رایگه‌یاند، لیژنه‌ی نیشتمانی بۆ وێستگه ئه‌تۆمییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له‌باره‌ی 20 شوێن ده‌كات، كه بۆ دامه‌زراندنی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی له عێراق ده‌ستنیشان كراون.
رۆژنامه‌ی "سه‌باح"ی ئه‌لیكترۆنی له‌سه‌ر زاری كه‌مال حوسێن له‌تیف، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كۆنترۆڵكردنی مادده تیشكده‌ره‌كان له عێراق گواستییه‌وه: "تا ئێستا 20 شوێن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستنیشان كراون، دواتر به پشتبه‌ستن به شێوازه‌كانی لابردنی زانستیانه، 5 له باشترین و گونجاوترینی ئه‌و پێگانه ده‌هێڵرێنه‌وه و ئه‌وانی دیكه له لیسته‌كه‌دا ده‌سڕێنه‌وه، پاشان ته‌نیا دووانی هه‌ره باش و گونجاو هه‌ڵده‌بژێردرێن، یه‌كێكی ره‌سه‌ن و یه‌كێكی جێگره‌وه".
له‌تیف ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "پرۆسه‌ی ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و 20 پێگه‌یه به دوو شێوازی زانستیانه‌ی ورد و له رێگه‌ی چه‌ند هاوكێشه‌یه‌كی بیركاریانه‌ی داتاشراو و ته‌واوكاری (یه‌كه‌میان رێگه‌ی كینی و دووه‌میان رێگه‌ی سایت) و به به‌كارهێنانی سیسته‌می "ئارك گێس"ـه‌وه ئه‌نجامدراوه".
دووپاتیشیكرده‌وه، "به‌منزیكانه راپۆرتی تایبه‌ت به ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و 20 پێگه‌یه ته‌واو ده‌بێت و ره‌وانه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وزیرانی عێراق ده‌كرێت".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كۆنترۆڵكردنی مادده تیشكده‌ره‌كان له عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هه‌ڵبژاردنی پێگه‌كان به دوو قۆناغ ده‌بێت و بۆ هه‌ر قۆناغێكیش په‌یڕه‌وی وردبوونه‌وه‌یه‌كی زیاتر ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی پێگه ده‌ستنیشانكراوه‌كان كه‌م بكرێنه‌وه تا دوو له باشترین ئه‌و پێگانه ده‌مێننه‌وه، دواتر قۆناغێكی دیكه ده‌ستپێده‌كات، ئه‌ویش هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌منییه".
وه‌ك گوتیشی: "قۆناغی یه‌كه‌م تایبه‌ته به ئامانجه ته‌كنیكی و داواكارییه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌ته‌كانی دابه‌شبوونی ژماره‌ی دانیشتوان له ده‌وروبه‌ری ئه‌و شوێنانه‌ی بۆ دامه‌زراندنی پێگه‌ی ئه‌تۆمی ده‌ستنیشان كراون، كه به‌گوێره‌ی پێوه‌ره زانستییه‌كان، پێویسته نزیكترین یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له وێستگه‌كه دوورییه‌كه‌ی له 2.5 كیلۆمه‌تر له وێستگه‌كه كه‌متر نه‌بێت و ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ش كه ده‌كه‌ونه ئه‌و دووریه بۆ هه‌ر كیلۆمه‌ترێكی چوارگۆشه له 500 كه‌س زیاتر نه‌بێت، له‌كاتێكدا نزیكترین شوێنی ئاوه‌دانی نابێت ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له 65 هه‌زار كه‌س زیاتر بێت و ده‌بێت به‌لایه‌نی كه‌م بكه‌وێته دووری 30 كلیۆمه‌تر له وێستگه‌كه".
جێگای ئاماژه‌یه، به‌م دواییانه عێراق رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ سێ وڵات له‌باره‌ی دروستكردنی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی گه‌یشتووه‌ته لێكتێگه‌یشتن، كه له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا، رووسیا و فه‌ره‌نسان پێكهاتوون، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پێوه‌ر و رێنماییانه‌ی كه ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه‌ی ئه‌تۆمی دیاریكردوون.
H.B