ناحیه‌ی مانگێش.. کاروانێکی پەکەکە له‌لایه‌ن فرۆكه‌كانی توركیاوه كرایه ئامانج
هه‌رسێ ئۆتۆمبیله‌كان به‌ته‌واوی سووتاون و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری په‌كه‌كه‌ش له‌ناویان كوژراون

K24- دهۆك:
موشتاق عیسمەت، بەرێوەبەری ناحیەی (مانگێش)ی سەر بە قەزای ناوەندی دهۆك، بۆ کوردستان24 رایگەیاند، "لە کاتژمێر 10:05ی ئه‌مشه‌و، کاروانێکی ئۆتۆمبێلەکانی پەکەکە، لە دووڕیانی گوندی (دیلیا)ی سەر بە ناحیەی مانگێش، لە لایەن فرۆکە جه‌نگییه‌کانی تورکیاوە کراوە ئارمانج".
ھەر له باره‌ی ئه‌م بۆردومانه، جەوهه‌ر عەلی، قایمقامی قەزای ناوەندی دھۆك بۆ کوردستان24 رایگه‌یاند، ''بۆردومانەکە لەسەر رێگه‌ی سەرەکی مانگێش - گوندی دیلیا بەرەو زاخۆ بووە و ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانی ئەو کاروانەی پەکەکە، سێ ئۆتۆمبیل بووە و ھەرسێکیان به‌ته‌وای و سووتاون و قوربانی گیانیش لە نێو چه‌كدارانی پەکەکەدا ھەبووە".
جێگای ئاماژه‌یه، ناحیەی مانگێش 30 کم لە سەنتەری پارێزگای دهۆکه‌وه دوورە و 54 گوند لە خۆ دەگریت.
H.B