ئه‌نقه‌ره: له باشووری توركیا به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هێرشكراوه‌ته سه‌ر ناوه‌نده‌كانی سوپا
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هێرشكراوه‌ته سه‌ر دوو بنكه‌ی سه‌ربازی سوپای توركیا له خۆرهه‌ڵاتی وڵات‌دا.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هێرشكراوه‌ته سه‌ر دوو بنكه‌ی سه‌ربازی سوپای توركیا له خۆرهه‌ڵاتی وڵات‌دا.
وه‌زاره‌ته‌كه به‌یاننامه‌یه‌كی له باره‌ی ئه‌و هێرشانه بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، هێرشێكیان كراوه‌ته سه‌ر سه‌ربازگه‌ی باتمان له شه‌رناخ و هێرشی دووه‌میش كراوه‌ته سه‌ر فه‌رمانده‌یی فیرقه‌ی 23ی پیاده‌ی سوپای توركیا.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ره‌تیكردووه‌ته‌وه، هیچ زیانێكی گیانی به‌ر سه‌ربازانی سوپا كه‌وتبێت.
پێشتریش وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاندبوو، به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هێرش كراوه‌ته سه‌ر سه‌ربازگه‌ی سوپای توركیا له دیاربه‌كر.
ئه‌و هێرشانه دوای ئه‌وه دێت، شه‌وی رابردوو، له سنووری قه‌زای زاخۆ، فڕۆكه توركییه‌كان كاروانێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یان بۆردومان كرد.