محه‌ممه‌د ئه‌لنێنی خاوه‌نی جوانترین گۆڵی ئه‌م وه‌رزه‌ی ئارسێناڵه
هانده‌رانی گانه‌رز ئهلنێنیان كرده خاوه‌نی جوانترین گۆڵ
محه‌ممه‌د ئه‌لنێنی میسڕی و ناوه‌ڕاستكاری ئارسێناڵ خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵی ئه‌م وه‌رزه‌ی تیپیه‌كه‌ی پێدرا، ئه‌و گۆڵه‌ی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا تۆماریكرد.
ئه‌م یاریزانه 23 ساڵیه له راپرسیه‌كی هانده‌رانی گانه‌رز زۆرترین ده‌نگی كۆكرده‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و گۆڵه‌ی له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر بارسا تۆماریكرد.
نێنی له راپرسیه‌كه ركابه‌ریی هه‌ریه‌كه له ئه‌لێكسیس سانچێز و دانی ویلبێكی ده‌كرد و دواجار ركابه‌رییه‌كه‌ی برده‌وه.
ئه‌لنێنی له مێركاتۆی یه‌نایه‌ری رابردوو له یانه‌ی بازلی سویسڕیهوه په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی ئارسێناڵه‌وه كرد.
ڤیدیۆی گۆڵه‌كه: