ریال مه‌درید ئۆفه‌رێكی مانچێسته‌ر یونایتد بۆ فرۆشتنی ڤاران ره‌تده‌كاته‌وه
ریال مه‌درید نایه‌وێت ده‌ستبه‌رداری ڤاران ببێت
یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی ئۆفه‌رێكی مانچێسته‌ر یونایتد كه ده‌گاته 38 ملیۆن یۆرۆ بۆ فرۆشتنی رافاییل ڤارانی فڕه‌نسی ره‌تده‌كاته‌وه.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی خۆزێ مۆرینیۆ له راهێنه‌رایه‌تی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌نگۆكانی رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و تیپه زیادی كردووه و به‌پێی سه‌رچاوه‌كان 260 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئه‌نجامدرانی گرێبه‌سته‌كان ئاماده‌كراوه.
رۆژنامه‌ی كۆریێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ده‌ڵێت مانچێسته‌ر یونایتد وه‌ڵامێكی نه‌رێنی پێگه‌یشتووه له باره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ڤاران.
له هاوینی داهاتووش ریال مه‌درید چه‌ند ئۆفه‌رێكی یانه‌كانی ئه‌وڕوپای ره‌تكرده‌وه كه ئاره‌زوویان ده‌كرد ڤاران ببه‌نه ریزه‌كانیان.