کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند
پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێم لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت، لە هەندێک کات و شوێن باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەکان ئاستی بارانبارین زیاتر دەبێت و خێرای با زیاد دەکات، لە درەنگانی شەو کەشەکە جێگیر دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ بۆ پەڵە هەوردا دەبێت، لە هەندێک ناوچە نیمچە هەور دەبێ.