قاسم سوله‌يمانى: كورد و سوننه و شيعه شانازيمان پێوه ده‌كه‌ن
فه‌رمانده‌ى فه‌يله‌قى قودسى ئێران، قاسم سوله‌يمانى رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر ئێران نه‌بوايه ئه‌وا؛ داعش دهستيدهگرت به‌سه‌ر ته‌واوى خاكى شام و عێراقدا و هه‌ريه‌ك له كورد و سوننه و شيعه شانازى به دۆستايهتييان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى ئێران‌دا ده‌كه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ى فه‌يله‌قى قودسى ئێران، قاسم سوله‌يمانى رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر ئێران نه‌بوايه ئه‌وا؛ داعش دهستيدهگرت به‌سه‌ر ته‌واوى خاكى شام و عێراقدا و هه‌ريه‌ك له كورد و سوننه و شيعه شانازى به دۆستايهتييان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى ئێران‌دا ده‌كه‌ن.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فارسى نيمچه ره‌سمى ئێران له زارى سوله‌يمانى بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه ئێران سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى له هه‌موو بواره‌كاندا به‌ده‌ستهێناوه به تايبه‌تى له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌وه‌شى گوتووه: ئه‌مريكاييه‌كان له عێراقدا سه‌ره‌ڕاى كۆششێكى زۆر ناچار بوون بكشێنه‌وه و ئێستا كورد و سوننه و شيعه‌كانى عێراق شانازى به دۆستايه‌تيان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: له ئێستادا هێزه‌كانى ئه‌مريكا له رووى لۆجستى و تواناى ته‌كنيكى و ديپلۆماسييه‌وه ئامادهگييهكى زۆريان له ناوچه‌كه هه‌يه، سه‌ره‌ڕاى هه‌بوونى چه‌ندين ده‌وڵه‌تى په‌يوه‌ست به خۆرئاواوه له ناوچه‌كه، به‌ڵام هێشتا به‌دواى ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن چى رووده‌دات له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌وه‌شى گوتوه: ئه‌مريكاييه‌كان له‌و بڕوايه‌دان شۆڕشى ئيسلامى كاريگه‌رى له‌سه‌ر هێزى ئه‌مريكا درووستكردووه له هه‌موو خاڵێكى جيهاندا و هه‌ربۆيه ئه‌وان هه‌وڵده‌ده‌ن شۆڕشى ئيسلامى ئێران بڕووخێنن.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌مريكا رۆڵى سه‌ره‌كى هه‌بووه له سازاندن و درووستكردنى رووداو و ئه‌و كێشانه‌ى له ماوه‌ى 20 ساڵى رابردوو ئێران رووبه‌ڕوويان بووه‌ته‌وه و به رێگه‌ى جۆراو جۆر ويستوويانه شه‌ڕى تائيفى و هۆزگهرايى و ته‌نانه‌ت شه‌ڕى تهكفيرييان ههڵبگيرسێنن، به‌ڵام له هه‌موواندا سه‌ركه‌وتن هاوڕێى كۆمارى ئيسلامى ئێران بووه.