رێبه‌ر ئه‌حمه‌د: رێگری سیاسی و حزبی هه‌یه له جێبه‌جێكردنی یاسا و تاوانباران له دادگا ناترسن
ناتوانین به‌ڵێنتان پێ بده‌ین، بازاڕی چه‌ك له كوردستان بنبڕ ده‌كه‌ین. له هه‌موو وڵاتانی دیموكراتی چه‌ك فرۆشتن هه‌یه، بازاڕ هه‌یه خه‌ڵك وه‌ك چۆن كاڵا و خواردن ده‌كڕێت، ده‌چێت چه‌ك ده‌كڕێت، به‌ڵام به یاسا رێكخراوه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د له هۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به توندوتیژییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد. له وته‌كه‌یدا، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند، پێویسته ده‌ستوورێكمان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان روون بێت و ده‌ركه‌وێت له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ین یان له‌گه‌ڵ داخراویداین. گوتیشی: خۆسووتاندن و سووتان هێنده‌ی كوشتن و خۆكوشتنه. واته كێشه ته‌نیا چه‌ك و كوشتن نییه، به‌ڵكو سووتانه. ئاماژه‌شیكرد، كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه بڕوایی به بڕیاری دادگا نایه‌ت و تاوانبارانیش له دادگا ناترسن، چونكه سزاكانیان قورس نییه. سه‌رنجیشی بۆ ئه‌وه راكێشا، تۆمه‌تبار هه‌یه پۆلیس دوو مانگ به دواوه‌یه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیری بكات، كه‌چی دوای 24 كاتژمێر دادگا به كه‌فاله‌ت ئازادی ده‌كات.
پوخته‌ی وته‌كانی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان
- جۆرێكی دیكه له توندوتیژی هه‌یه، كه كه‌ستان باستان نه‌كرد، ئه‌ویش توندوتیژی دژی پیاوان. چه‌ندین حاڵه‌تی جیاجیا رووی داوه، ئافره‌ت پیاوی خۆی كوشتووه، ئه‌مه‌ش توندوتیژییه.
- هه‌رێمی كوردستان له قۆناغی راگوزه‌ردایه.
- وه‌ك وه‌زیری ناوخۆ پشتیوانی له هه‌موو بۆچوونه‌كانتان ده‌كه‌م. هۆكاره‌كان راستن. پێویسته ئێمه تۆمه‌ت نه‌ده‌ینه پاڵ لایه‌نی جێبه‌جێكار.
- كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه داخراوه، تووشی چه‌ندین شاڵاوی جینۆساید بووه، تووشی شه‌ڕی ناوخۆ بووه، بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی رژێمی پێشوو، ته‌نانه‌ت چه‌كی قورسیش كه‌وته ده‌ست خه‌ڵك.
-له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌وشه‌ی هه‌بووه و ئه‌و كرانه‌وه‌یه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یبووه به رووی دنیای ده‌ره‌وه، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی دابڕانێك له كولتووری رابردوومان و ئه‌و كولتووره‌ی ئێستا رووبه‌ڕووی بووینه‌ته‌وه درووست بێت.
- بنه‌مای ئه‌م كێشانه، ئاینی، كولتووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و حزبییه و هه‌موو ئه‌مانه كاریگه‌ری راسته‌وخۆیان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ك حكومه‌ت نه‌مانتوانیبێت چه‌ك و بازرگانی به چه‌ك كۆنترۆڵ بكه‌ین.
- به‌شێكی زۆری ئه‌و چه‌كه‌ی به‌كار دێت له توندوتیژی، چه‌كی پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیس و ده‌زگاكانی دیكه‌یه، كه چه‌كێكی رێگه پێدراوه بۆ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان. به‌داخه‌وه نه‌مانتوانیوه ئه‌و چاكسازییه بكه‌ین، هه‌موو ئه‌و هێزه ئه‌منیانه بخه‌ینه ژێر ركێفی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م چه‌كه رێگه‌پێدراو و كۆنترۆڵ كرا‌و بێت.
- پشتگیری له هه‌موو نیگه‌رانییه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین.
- له كابینه‌ی نۆیه‌م، رێككاری وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌ك ئاسان نییه. چه‌كی بێ مۆڵه‌ت زۆر بووه، چونكه رێككاری مۆڵه‌تتدان توند بووه. ده‌بێت رێگه نه‌ده‌ین چه‌كی بێ مۆڵه‌ت هه‌بێت.
- سرووشتی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی ئه‌وه‌یه چه‌ك به‌شێك بووه له هه‌ر ماڵێك.
- له كاتی به‌رگریكردن، هه‌موو تاكێك به‌شداریكردووه له راپه‌ڕینه‌وه تا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش.
- مافی خۆتانه داوا بكه‌ن، حكومه‌ت رێككاره‌كان توندتر بكات. ئێمه به‌رپرسیارین. له به‌رپرسیارێتی راناكه‌ین. ئاگاداری یه‌كه ئیدارییه‌كانمان كردووه، نابێت چه‌ك هه‌ڵبگیرێت، جا مۆڵه‌ت بێت یان بێ مۆڵه‌ت بێت.
- لیژنه‌یه‌كمان درووستكردووه بۆ هه‌موواری یاسای هه‌ڵگرتنی چه‌ك. لیژنه‌كه له ئاینده‌یه‌كی نزیك پڕۆژه‌كه ده‌خاته به‌رده‌ست ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
- به‌ڵێ بازاڕی چه‌ك خراپ و ناشیرینه، به‌ڵام له كاتی شه‌ڕی داعش بوونی ئه‌و بازاڕه درووست بوو. چونكه له شه‌ڕی داعش پێشمه‌رگه پێویستی بوو هه‌ندێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی خۆی له بازاڕی چه‌ك به‌رده‌ست بخات، چونكه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی چه‌كی نه‌ده‌دا به پێشمه‌رگه.
- ناتوانین به‌ڵێنتان پێ بده‌ین، بازاڕی چه‌ك له كوردستان بنبڕ ده‌كه‌ین. له هه‌موو وڵاتانی دیموكراتی چه‌ك فرۆشتن هه‌یه، بازاڕ هه‌یه خه‌ڵك وه‌ك چۆن كاڵا و خواردن ده‌كڕێت، ده‌چێت چه‌ك ده‌كڕێت، به‌ڵام به یاسا رێكخراوه.
-هه‌ندێك ماڵ له گوند و شاره‌كانی هه‌رێم هه‌یه چه‌كی قورسی وه‌ك (دۆشكه، هاوه‌ن، تۆپ، ئاڕ پی جی، بی كه‌ی سی) تێدایه، كه هیچ پێویستی ژیانی رۆژانه‌ی ئه‌و خێزانه نییه، پێی وایه ره‌نگه پێویستی پێی بێت بۆ به‌رگری له حزبێك، عه‌شیره‌تێك یان له كوردستان دژی ناحه‌زان.
- هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری پێویستیان به مۆڵه‌ت بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌ك نییه.
توندوتیژی دژی خێزان
- كه‌موكورتی له ناونیشانی یاسای توندوتیژی دژی خێزان هه‌یه. له دادگاكانی دهۆك و سۆران هه‌ر ئافره‌تێك تووشی كێشه‌یه‌ك بێت، راده‌ستی دادگای په‌یوه‌ندیدار ده‌كرێت. له هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و راپه‌ڕین ته‌نیا كێشه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له خێزانن ده‌نێردرێته دادگا. له ده‌ره‌وه‌ی خێزان به‌و یاسایه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكرێت.
- له ناونیشانی یاساكه‌وه تا كۆتایی ئه‌و یاسایه پێویستی به هه‌مواره، چونكه له جێبه‌جێكردن ده‌ركه‌وتووه، دادگا خۆی ناخاته ناو كێشه‌كان.
- تاوانبارێك ده‌ستگیر ده‌كه‌ین، یاساكه به كه‌فاله‌ت ئازادی ده‌كات، ئه‌مه پێویستی به هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی جدییه. له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار قسه‌مان كردووه. دوای چه‌ند مانگ راوه‌دوونان تاوانبارێك ده‌ستگیر ده‌كه‌ین، كه‌چی دوای 24 كاتژمێر به كه‌فاله‌ت به‌ر ده‌درێت. بۆشایی له یاساكه و له جێبه‌جێكردنی یاساكه‌ش هه‌یه.
- فشاری تاك، خێزان، عه‌شیره‌ت، حزب له‌سه‌ر دادگا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری خۆی نه‌گرێته به‌ر.
- هه‌موومان ده‌رئه‌نجامی پرۆسه‌یه‌كی ناسرووشتین. گرفتی ده‌روونیمان هه‌یه. ئه‌و شه‌ڕه ده‌روونییه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌كرێت، له باره‌ی بودجه‌وه، ده‌روونی خه‌ڵكی كوردستانیان شێواندووه. به بابه‌تی لاوه‌كی سه‌رقاڵیان كردوون. ئه‌مه غه‌دره له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرێت. كێشه‌ی ده‌روونی كه رووبه‌ڕووی خه‌ڵكی هه‌رێم بووه‌ته‌وه، ناحه‌زان به پلان ده‌یكه‌ن. حزبه‌كان به گژ یه‌كدا ده‌كه‌ن. مرۆڤ ئه‌گه‌ر له ده‌روونێكی ئاسایی بوو ده‌توانێت بڕیاری ئاسایی بدات.
- شوفێرێك كه كێشه‌یه‌كی ده‌روونی هه‌یه،ژیانی چه‌ندین كه‌س ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
- له هه‌رێمی كوردستان له راپه‌ڕینه‌وه تا ئێستا 20 هه‌زار و 700 مۆڵه‌تی چه‌ك دراوه. %98 - %99ی تاوانه‌كان به چه‌كی بێ مۆڵه‌ت كراوه. خودی چه‌ك كێشه‌ی سه‌ره‌كی نییه، به‌ڵكو خۆسووتاندن و سووتاندنه. چونكه له رووی ئاماره‌وه ژماره‌ی له تاوانی كوشتن زیاتره.
- ئێمه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كولتووری عه‌شائیری ده‌ژین. ئه‌وانه‌ی له شاره‌كانیشن كه تووشی كێشه ده‌بن، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ره‌گ و ریشه‌ی عه‌شائیری. ده‌بێت خۆمان یه‌كلا بكه‌ینه‌وه. ئه‌م هه‌موو پێشكه‌وتنه‌ی له جیهان هه‌یه، ئێمه نوێترین كه‌لوپه‌لی ته‌كنۆلۆجیمان پێده‌گات، ناكرێت ته‌كنۆلۆجیا بدرێته ده‌ست منداڵ و كه‌سی نه‌زان، پێویسته ته‌ركیز له‌سه‌ر رۆڵی دایك و باوك و رۆڵی خێزان بكه‌ین.
- ئایا باوه‌ڕمان به‌و قسانه هه‌یه كه ئێمه ده‌یكه‌ین.
- ئایا كێشه‌یه‌كی خێزانیمان هه‌بێت، ئێمه چی ده‌كه‌ین، من چی ده‌كه‌م، ئێوه چی ده‌كه‌ن، ئایا په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر دادگا، كاتێك ئافره‌تێك خیانه‌تی كرد، په‌نا بۆ چه‌ك ده‌بات، یان ده‌چێته دادگا. ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه پێویستی به چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات. ئایا پێناسه‌مان بۆ شه‌ره‌ف چییه؟ چی به شه‌ره‌ف حساب بكه‌ین؟ ئێمه خۆمان ونكردووه، ده‌بێت له‌سه‌ر پێناسه‌كان رێكبكه‌وین.
- له رووی سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌بێت ئه‌م بابه‌تانه یه‌كلا بكه‌ینه‌وه.
- ده‌بێت په‌له بكه‌ین له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، بۆ ئه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان دیار بێت.
- ده‌بێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هۆكاره‌كان بكه‌ین، نه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌رئه‌نجامه‌كان.
- ناكرێت میدیا ره‌وشی ئاسایشی شارێك بشێوێنێت. هه‌ندێك به‌رنامه شوێنی پۆلیس و حاكمیان گرتووه‌ته‌وه.
- پۆلیس ناگاته تاوانبار، كه‌چی په‌یامنێرێك پێی ده‌گات.
- هۆكاری تێكچوونی ده‌روونی خه‌ڵك ئه‌م كه‌ناڵانه‌ن.
- رێگری سیاسی و حزبی هه‌یه له جێبه‌جێكردنی یاسا.
- كاتێك كه‌ره‌نتینه هه‌بوو، تاكه‌كان خۆیان له خێزاندا دۆزییه‌وه توندوتیژی و كوشتن كه‌مبووه‌وه.
- ژماره‌ی خۆ سووتاندن له 2009 – 2020، 1209 كه‌سه. ژماره‌ی خۆكوشتن 606 كه‌سه و كوشتن 545 كه‌سه، به كوشتن و خۆكوشتنه‌وه یه‌كسانه به ژماره‌ی خۆ سووتاندن. واته كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئێمه كوشتن نییه، به‌ڵكو خۆ سووتاندن و سووتاندنه.
- به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به بڕیاری دادگا رازی نابێت. كه‌س هه‌بووه دوای 10 ساڵ له زیندانیكردن، له به‌رده‌م زیندان كوژراوه و جارێكی دیكه سوڵحی عه‌شائیری بۆ كراوه.
- بكوژان ترسیان له دادگا نه‌ماوه.
- پێویسته تاوانبار بترسێت له‌وه‌ی بچێته به‌رده‌م دادگا چونكه سزایه‌كی توند وه‌رده‌گرێت.
- له 2020 كه كه‌ره‌نتینه هه‌بووه، كوشتن، خۆكوشتن، جیابوونه‌وه كه‌مبووه، واته خێزان گرنگه و پێویسته دایك و باوك رۆڵی زیاتریان هه‌بێت له ناو خێزان.