لیستی ناوی ئەو کەسانەی زەوییان بۆ دەرچووە

قۆناغی حەوتەمی دابەشکردنی زەوی لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بەڕێوەچوو، سێ هەزار و 500 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21ـی ئایاری 2026، قۆناغێکی دیکەی دابەشکردنی زەوی لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بەڕێوەچوو، کە ​3 هەزار و 500 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکرا.

کۆی گشتیی ئەو فەرمانبەرانەی لە سنووری شارەوانی هەولێر بڕیارە زەوییان پێبدرێت، ژمارەیان دەگاتە 82 هەزار فەرمانبەر، پڕۆسەکەش بەردەوام دەبێت تاوەکو هەموو ئەو فەرمانبەرانە زەوییەکانیان وەردەگرن.

لە رێوڕەسمی تیروپشکی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانیی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: هەرچەندە پرۆسەیەکی ئاڵۆز و کاتبەرە، بەڵام فەرمانگەکان هەوڵێکی باشیان داوە و قۆناخی باش بڕدراوە، راشیگەیاند، "ئەوانەی لە قۆناخی یەکەمدا زەوییان پێدراوە، بەم زووانە تاپۆکانیان تەواو دەبێت و رادەگەیەنرێت بۆ ئەوەی بچن بە ناوی خۆیانەوە تۆماری بکەن."

​لیستی ناوی ئەو کەسانەی زەوییان بۆ دەرچووە.

لە 27ـی ئاداری 2024، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیار درا بە دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی سوودمەند نەبوونە لە وەرگرتنی زەوی.

بڕیارەکە لە 28ـی ئایاری 2024، لە رۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاو کرایەوە.