مارادۆنا: ریال مه‌درید نازناوی چامپیۆنز لیگ ده‌باته‌وه
دیێگۆ ماڕادۆنا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی پێشبینی بردنه‌وه‌ی ریال مه‌درید له فیناڵی چامپیۆنز لیگ ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات ئێستا تیپه‌كه‌ی زیدان له باشترین ئاست و رۆژی خۆیه‌تی.
ماڕادۆنا، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی ئیتیحادی ئیماراتی ده‌ڵێت: ریال مه‌درید زۆر نزیكه له‌وه‌ی ببێته پاڵه‌وانی چامپیۆنز لیگ، چونكه ئه‌وان ئێستا به‌هۆی زیدانه‌وه متمانه‌یه‌كی زۆریان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، له تۆپی پێش كام تیپ متمانه و باوه‌ڕی زۆری به‌خۆی هه‌بێت براوه ده‌بێت.
ماڕادۆنا پێشتر وه‌ك یاریزان یاریی بۆ یانه‌كانی ناپۆلی و بارسێلۆنا كردووه، ده‌شڵێت: زیدان له نرخی ئه‌م یارییه تێ ده‌گات و ده‌زانێت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پلان و شێوازی یاریكردنی تیپه‌كه‌ی دیێگۆ سیمیۆنی دا ده‌كات.
یاریی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا له 28ـی ئه‌م مانگه كه ده‌كاته رۆژی شه‌ممه له نێوان ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له كات 9:45 خوله‌كی شه‌و له یاریگه‌ی سان سیرۆ ده‌كرێت.