مێركل له‌سه‌ر نوێنه‌رانی كورد له په‌رله‌مانی توركیا هاته ده‌نگ
هه‌ڵوێستی خۆی به ئه‌ردۆغان راگه‌یاندووه
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا و پارته‌كه‌ی، بۆ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په و سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری و ئازادی رۆژنامه‌وانی، ئه‌نگێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ره‌خنه‌ی توند له ئه‌ردۆغان ده‌گرێت.
ئه‌نگێلا مێركل گوتی: "به ئه‌ردغانم راگه‌یاندووه توركیا پێویستی به په‌رله‌مانێكی به‌هێز هه‌یه" و راشیگه‌یاند نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی په‌رله‌مانی توركیا نیشانداوه، به‌تایبه‌تیش هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر نوێنه‌رانی كورد له په‌رله‌مانی توركیا.
مێركل له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان روونیشی كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و وڵاته پێویستی به ده‌سه‌ڵاتێكی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆ و راگه‌یاندنێكی ئازادی هه‌یه.
مێركل گوتیشی: "بێگومان هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاران ئێمه‌ی زۆر نیگه‌ران كردووه و ئه‌وه‌شم بۆ سه‌رۆكی توركیا روونكردووه‌ته‌وه".
مێركل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته توركیا پێشوه‌خته سه‌رجه‌م ئه‌و مه‌رجانه جێبه‌جێبكات كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپا دیاریكراوه، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی بتوانن به‌بێ ڤیزا سه‌ردانی ئه‌وروپا بكه‌ن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، پێناچێت توركیا به‌ده‌م جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه بێت.