رامۆس باس له فیناڵی چامپیۆنز لیگ ده‌كات
هیواداره سیناریۆیهكهی پێشووی دووباره بكاته‌وه
سێرجیۆ رامۆس، كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانیا له لێدوانێكدا هیوای ئه‌وه ده‌خوازێت هه‌مان ئه‌و سیناریۆیه دووباره بكاته‌وه كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به لێدانێكی سه‌ری كوشنده له به‌رانبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید نازناوی ده‌یه‌می چامپیۆنز لیگی بۆ یانه‌ی شاهانه برده‌وه.
رامۆس له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌م یارییه ده‌بێته قورسترین یاریی ژیانی و ده‌شڵێت: یارییه‌كی سه‌خت چاوه‌رێمان ده‌كات، چونكه تیپی به‌رانبه‌ر هه‌موو شتێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێمه ده‌كات.
رامۆس زیاتری وت: تیپه‌كه‌ی سیمیۆنی كه‌مترین ده‌رفه‌ت به تیپی به‌رانبه‌ر ده‌ده‌ن، ئه‌وان جیا له‌وه‌ی به‌رگرییه‌كی پته‌و ده‌كه‌ن، هه‌ڵبه‌ت هێرشه ههڵگهڕاوهكانیشیان هه‌ڕه‌شه‌ن.
رامۆس له كۆتاییدا ده‌ڵێت: ئێمه به پشت به‌ستن به مێژووی یانه‌كه و راهێنه‌ر و ئه‌ستێره‌ی زۆره‌وه متمانه‌ی ته‌واومان به بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه هه‌یه، هیوادارین له رۆژی خۆماندا بین.
یاریی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا له 28ـی ئه‌م مانگه كه ده‌كاته رۆژی شه‌ممه له نێوان ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له كات 9:45 خوله‌كی شه‌و له یاریگه‌ی سان سیرۆ ده‌كرێت.