144 ئۆتۆمبێلی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراو له‌لایه‌ن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆوه ده‌فرۆشرێت
له پڕۆسه‌یه‌كی ئاشكرادا ده‌فرۆشرێت

K24 - سلێمانی:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، 144 ئۆتۆمبێلی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراو له پڕۆسه‌یه‌كی ئاشكرادا ده‌فرۆشێت، به‌مه‌رجی دیاریكراو.
له ئاگادارینامه‌كه‌دا هاتووه، پشتبەستن بە رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (1)ی ساڵی 2016، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی (144) ئۆتۆمبێلی دەستبەسەرداگیراو ده‌فرۆشێت، لە گەراجی دەستبەسەرداگرتنی کۆنی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه، لە رێگای عەربەته.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هەرکەسێك ئارەزووی کڕینی ئەم ئۆتۆمبێلانەی هەیە، دەتوانێت بەشداربێت لە پڕۆسەی زیادکردنی ئاشکرا، بە رەچاوکردنی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە:
1- کەسی بەشداربوو دەبێت چەکی پەسەندکراو ئامادە بکات لە رۆژی ئاشکراکردنەکە، بە بڕی (14) ملیۆن دینار.
2- کڕیار گشت خەرجیەکانی بڵاوکردنەوەی زیادکردنی ئاشکراکە دەگرێتە ئەستۆ.
3- دەبێت کڕیار لەماوەی (20) رۆژدا سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان بە سکراب (بە 3 پارچە) بباتە دەرەوەی گەراجەکە و پاش تێپەڕبوونی ئەو ماوەیە رۆژانە بڕی (500) هەزار دینار سزای دواکەوتنی لێوەردەگیرێت.
4- پڕۆسەی زیادکردنی ئاشکراکە لە رۆژی سێشه‌ممه 8/ 6/ 2021 کاتژمێر (10:00)ی سەرلەبەیانی لە گەراجی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، لە رێگای عەربەت ئەنجام دەدرێت.
د.ی