جۆ لارا "ته‌ڕه‌زان" گیانی له‌ده‌ست دا
له ته‌مه‌نی 58 ساڵی به‌هۆی تێكشكانی فڕۆكه تایبه‌تییه‌كه‌ی مرد

K24 - هه‌ولێر:
ماڵپه‌ڕی "Variety" ئاشكرای كرد، ئه‌ستێره‌ی "Tarzan: The Epic Adventures" دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه تایبه‌تییه‌كه‌ی تێكشكا، خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی و 5 كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستدا.
جۆ لارا، له 2ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 1962 له شاری "سان دیگۆ"ی كالیفۆرنیا له دایكبووه، به كه‌سایه‌تی " ته‌ڕه‌زان" ناسراوه دوای رۆڵگێڕانی له فیلمی "ته‌ڕه‌زان له مانهانتن" له ساڵی 1989 و زنجیره‌ی "ته‌ڕه‌زان: داستانه سه‌ركێشییه‌كانی" له ساڵی 1996 تا ساڵی 1997.
جۆ لارا، چه‌ندین كاری هونه‌ری دیكه‌ی كردووه، له‌وانه " Summer of '67" له ساڵی 2018، " Death Game " له ساڵی 2001، "Doomsdayer" له ساڵی 2002، زنجیره‌ی " The Magnificent Seven " له ساڵی 2000.

د.ی