دوای بەرنامەیەکی بنکۆڵ وەزیری کارەبا بە بڕی 18 ملیۆن دینار کێشەی شێڵتهرێكی ئاژهڵه بێلانهكانی چارهسهر كرد
بنکۆڵ هەموو یەکشەممەیەک کاتژمێر 9:30ی شەو لەلایەن رۆژنامەنووسی بنکۆڵکاری کاروان رەحمان ئامادە و پێشکەشدەکرێت.
K24 – ههولێر:
دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە یەکێک لە بەرنامەکانی بنکۆڵ (كوردستان24) کە لە بارەی (ئاژەڵە بێلانەکان) پێشکەشکرا، یەکێک لە میوانەکانی کاروان رەحمان پرۆدیوسەر و پێشکەشکاری بەرنامەکە مامۆستا فریشتە نەجات بوو، باسی لەوە کرد ئەگەرچی خۆبەخشانە 70 سەگ و 15 پشیلە بەخێو دەکات کە زۆربەیەیان کەمئەندام و بریندار بوون، بەڵام (کارەبا)یان نییە و لە تاریکیدان.
دوای بەرنامەکە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کاروان رەحمانی راگەیاند، کەوا بەدواداچوونی بۆ بابەتەکە کردووە و بەرپرسانی کارەبای سلێمانی راسپاردووە کێشەی کارەبای ماڵ و شێڵتەرەکەی (مامۆستا فریشتە نەجات) چارەسەر بکەن.
وەزیری کارەبا ئەوەشی راگەیاندووە، لە ماوەی دوو هەفتەدا و بە تێچووی (18 ملیۆن دینار) ئەو کێشەیە چارەسەر دەکەن.
بەشداری مامۆستا فریشتە لە بەرنامەی بنکۆڵ دەنگدانەوەی لێکەوتەوە لە پەیجی کوردستان 24 تا ئەم ساتە زیاتر لە 420 هەزار بینەری هەبووە و بەشێکی زۆری هاووڵاتیان دەست خۆشیان لێکردووە.
بنکۆڵ هەموو یەکشەممەیەک کاتژمێر 9:30ی شەو لەلایەن رۆژنامەنووسی بنکۆڵکاری کاروان رەحمان ئامادە و پێشکەشدەکرێت.