گرێبه‌ستی مۆرینیۆ له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد بۆ سێ وه‌رز ده‌بێت

خۆرخێ میندێزی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی خۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئید ودواردی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد كۆبووه‌وه له‌پێناو گفتوگۆكردن له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی خۆزێ مۆرینیۆ.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه مۆرینیۆ به گرێبه‌ستێكی سێ وه‌رزی شوێنی ڤان خال ده‌گرێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ سپێشه‌ڵ وه‌ن ماڵه‌كه‌ی له له‌نده‌ن جێهێشتووه.
چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا میدیاكانی به‌ریتانیا ئه‌م هه‌واڵه‌یان دووپاتكردبووه‌وه و رایانگه‌یاندبوو له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه مۆرینیۆ گرێبه‌سته‌كه واژوو ده‌كات و له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووش كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.