هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌وامه
سه‌ركرده سیاسییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی لێدوانی توند له دژی رێكاره‌كانی حكومه‌ت ده‌ده‌ن و به‌شێك له فه‌رمانده‌كانیشیان هه‌ڕه‌شه‌ی رووخاندنی حكومه‌تی كازمی ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
ھەڵمەتی دەستگیرکردنی سەرکردەکانی حەشدی شەعبی بەردەوامه، سەرۆك وەزیرانی عێراقیش رایدەگەینێت: ھەر کەس و لایەنێك ھەوڵی تێکدانی ئاسایشی گشتی بدات، ئەوا ھێزی چەسپاندنی یاسا رووبەرووی دەبێتەوە، لە بەرامبەر ئەم گوشارانەی حکومەت بۆ سەر گروپەکانی حەشدی شەعبیش، ھەریەك لە نوری مالیکی، ھادی عامری و قەیس خەزعەلی لێدوانی زۆر توند دەدەن و بەشێك لە سەرکردەکانی دیكه‌ی حەشدی شەعبیش ھەرەشەی رووخاندنی حکومەت دەکەن.
ھەرچەندە باس و خواسی دەستگیرکردنی قاسم موسليح، فەرماندی ئۆپه‌راسیۆنەکانی ئەنباری حەشدی شەعبی لە میدیا عێراقیەکان و میدیاکانی حەشدی شەعبی کپکرایه‌وه، بەلام دواجار ھەندێك زانیاری وردی نا فەرمی ئاماژە بەوە دەکەن، ئەو فەرماندەیەی حەشد دانی بە تاوانەکانیدا ناوە و چەندین فەرماندەی دیكه‌شی لەگەڵ خۆیدا لە کوشتن و رفاندنی خۆپیشاندەران تیوەگلاندووە، بەو ھۆیەشەوە محمد باوی، جێگری فەرماندەی کەتائبی ئیمام عەلی و بەپرسرێکی دیكه‌ی حەشد لە سەماوە دەستگیرکراون، عەسائبی ئەھلول حەقیش ھەڕەشەی توند لە سەرۆك وەزیرانی عێراق دەکەن و جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، لە دەستگیرکردنی موجاھیدەکانمان خۆش نابین.
هاوكات محه‌مه‌د به‌لداوی، پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی فەتحیش جه‌خت ده‌كاته‌وه، "لیرە و لەوێ ھەوڵی ئەوە دەدەن بە ناشرینکردنی حەشد سەرکەوتنە گەوره‌كانیان لەناو ببەن، دەستگیرکردنی سەرکردەکانی حەشد درێژەی کێشاوە و بەمەبەستیش وا دەکەن، ھەروەك چۆن ئەبو مەھدی موھەندیس و قاسم سوله‌یمانی لە فرۆکەخانەی بەغدا کرانە ئامانج و بەمەبەست بوو، بۆیە دەیانەوێت ئەم دەزگا گرنگەی دەوڵەت لە ناو ببەن و لە ئەرکە راستەقینەکه‌ی دووری بخه‌نه‌وه".
موستەفا کازمی لە دانیشتنی ئاسایی ھەفتانەی ئەنجومەنی وەزیراندا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەوەی لە ھەفتەی رابردوو لە بەغدا روویداوە، تەنھا چەسپاندنی یاسا و دەستور بوو، ھەر شتێکیش لە بەرژەوەندی ئاسایشی گشتی بێت لە سەری بەردەوام دەبن، بۆیە وه‌ك شه‌پال حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی ئه‌نجومونی نوێنه‌ران دەلێت: ھێزی پاراستنی یاسا دەبێت دەستکراوە بێت لە بەرامبەر ھەر ھێز و لایەنێك، کە دەستیان لە کوشتنی خەڵکی سڤیل ھەیە.

H.B