لە کەرکووک 4 حاڵەتی کەڕووی رەش تۆمارکران
نەخۆشیەکە پێویستی بە ترس نییە
K24 - هەولێر
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی کەرکووک ئاشکرای کرد، چوار حاڵەتی نەخۆشی کەڕووی رەش لە شارەکە تۆمارکراون.
نەبیل حەمدی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کەرکووک رایگەیاند، چوار حاڵەتی نەخۆشی کەڕووی رەش تۆمارکراون، ئەو کەسانە تووشبووی شەکرە و کەمی بەرگری خانەکانی لەش بوونەتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو نەخۆشییە پێویستی بە ترس نییە، چونکە وەک کۆرۆنا پەتا نییە و نەخۆشییەکی نوێ نییە، لە ساڵی 1885یشەوە هەیە.
پێشتریش چەند حاڵەتێکی دیکەی هەمان نەخۆشی لە پارێزگای زیقای باشووری عێراق تۆمار کراون و دوو کەسیش بەو نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە 1/6/2021 هەواڵی مردنی کەسێک بە کەڕووی رەش لە سلێمانی بڵاوکرایەوە و دكتۆر رزگار عه‌لى به‌ڕێوبه‌رى خۆپارێزى له ته‌ندروستى سلێمانى هەواڵەکەی بۆ كوردستان24 پشت‌راست کردەوە و رایگەیاند "ئه‌م نه‌خۆشیه‌ش له جیهاندا به‌ربڵاوه، به‌تایبه‌ت له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ته‌مه‌نیان زۆره‌و به‌رگرى له‌شیان كه‌مه، ئه‌گه‌رى تووشبوونیان زیاتره".
بەگوێری داتا‌کان، تاوەکوو ئێستا لە هیندستان لانیکەم 10 هەزار کەس تووشی نەخۆشی کەرووی رەش بوون 200 کەسیش مردون.