چین وێستگەیەکی کارەبا لە بەسرە جێبەجێ دەکات
باڵیۆزخانەی چین لە بەغدا رایگەیاند، دەست بۆ بەگەڕخستنی وێستگەیەکی نوێ لە پارێزگای بەسرە دەستیان بە کارەکانیان کردووە، کە لە چوارچێوەی پڕۆژەی دەستپێشخەری یەک پشتێنە و یەک رێگەیە.
K24 – ههولێر:
باڵیۆزخانەی چین لە بەغدا رایگەیاند، دەست بۆ بەگەڕخستنی وێستگەیەکی نوێ لە پارێزگای بەسرە دەستیان بە کارەکانیان کردووە، کە لە چوارچێوەی پڕۆژەی دەستپێشخەری یەک پشتێنە و یەک رێگەیە.
باڵیۆزخانەی چین لە راگەیهندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، یەکەی ژمارەی یەکیان لە پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبای رومێلە بەستووەتەوە، کە لە لایەن کۆمپانیای (Power china) بە سەرکەوتوویی تەواوکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەوە یەکەم پڕۆژەی سێکتەری کارەباییە کە لە دوای ساڵی 2003ـەوە لە لایەن پەکینەوە پارهی تێدا خهرج دهكرێت، کە پڕۆژەکە دیزاین و دروستکردن و دامەزراندنی لە لایەن چینەوە بووە، ئەو هەنگاوەش گرنگە بۆ جێبەجێکردنی دەستپێشخەری پڕۆژەی (پشتێنە و رێگە)، کە پشکدار دەبێت لە گەرەنتیکردنی وزەیەکی باوەڕپێکراو و پاک و سەلامەت لە باشووری عێراق، کە ئێستا تەواو کراوە و کاری پێدەکرێت، ئەوەش گرنگە بۆ ناوچەکە کە کێشەی کەمی دابینکردنی کارەبای هەیە. هاوکات ئەو وێستگەیە کەوتووەتە دووری 50 کیلۆمەتر لە رۆژئاوای شاری بەسرە و توانای بەرهەمهێنانی دەگاتە 707 مێگاوات.