چاره‌نووسى په‌نجا هه‌زار كه‌سى فه‌لوجه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى نيگه‌ران ده‌كات
پرۆسه‌ى رزگاركردنى فه‌لوجه به به‌شدارى سه‌رجه‌م لق و پێكهاته ئه‌منييه‌كانى عێراقه‌وه ده‌ستيپێكردووه و نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانيش له چاره‌نووسى په‌نجار هه‌زار هاووڵاتى دانيشتووى فه‌لوجه نيگه‌رانه.
K24 – هه‌ولێر:
پرۆسه‌ى رزگاركردنى فه‌لوجه به به‌شدارى سه‌رجه‌م لق و پێكهاته ئه‌منييه‌كانى عێراقه‌وه ده‌ستيپێكردووه و نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانيش له چاره‌نووسى په‌نجار هه‌زار هاووڵاتى دانيشتووى فه‌لوجه نيگه‌رانه.
رۆژى يه‌كشه‌ممه 22ى ئايار/ مايۆى 2016، سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى رزگاركردنى فه‌لوجه‌ى راگه‌ياند.
سوپا و لايه‌نه ئه‌منييه عێراقييه‌كان داوايان له هاووڵاتيانى دانيشووى فه‌لوجه كردووه ماڵ و حاڵيان بهجێبهێڵن.
ستيڤان دوجاريك، گوته‌بێژى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له عێراق رايگه‌ياند، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له چاره‌نووسى ئه‌و هاووڵاتييانه نيگه‌رانه كه هێشتا له ناو فه‌لوجه‌دا ماونه‌ته‌وه.
فه‌لوجه كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رووبار‌ى فورات و له خۆرئاواى به‌غداى پايته‌خت هه‌ڵكه‌وتووه، وه‌ك به‌رپرسانى سه‌ربازى ئه‌مريكا مهزندهيان كردووه، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌يه له نێوان 60 تا 90 هه‌زار هاووڵاتى تێدا مابێت. ئه‌مه له كاتێكدايه پێش شه‌ڕ دانيشتوانى ژماره‌يان ده‌گه‌يشته 300 هه‌زار كه‌س.