توركيا دانى پێدا نا.. "به‌ڵێ له رێى توركياوه تيرۆريستان هاتوونه‌ته عێراقه‌وه"
باڵيۆزى توركيا له به‌غدا فاروق قه‌يماقچى دانى نا به‌وه‌دا كه وڵاته‌كه‌ى له ماوه‌ى رابردوودا رێگه‌ى هاتنه‌ناوه‌وه‌ى تيرۆريستان بووه بۆ ناو خاكى عێراق.
K24 – هه‌ولێر:
باڵيۆزى توركيا له به‌غدا فاروق قه‌يماقچى دانى نا به‌وه‌دا كه وڵاته‌كه‌ى له ماوه‌ى رابردوودا رێگه‌ى هاتنه‌ناوه‌وه‌ى تيرۆريستان بووه بۆ ناو خاكى عێراق.
ئه‌مڕۆ قه‌يماقچى كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى له به‌غدا ئه‌نجامدا و تێيدا رايگه‌ياند، له ماوه‌ى رابردوودا تيرۆريستان له رێگه‌ى توركياوه روويان له عێراق كردووه.
گوتيشى: هۆكارى ئه‌و رێگه كراوهييه له‌به‌رده‌م تيرۆريستان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له رابردوودا هيچ هه‌ماهه‌نگييه‌كى ههواڵگرييانه له نێوان عێراق و توركيادا نه‌بووه.
گوتيشى: له دوو ساڵى رابردوودا توركيا سنووره‌كانى خۆى توندكردووه و له‌و چوارچێوه‌يه‌دا 1700 گومانلێكراوى ده‌ستگير كردووه.
هه‌روه‌ها گوتى: دواى ئه‌وه‌ى رێوشوێنى توندمان گرتووه‌ته به‌ر، لايه‌نه ئه‌منييه‌كان رێگه‌يان نه‌داوه 40 هه‌زار كه‌س پێ بنێنه خاكى توركياوه و 300 كه‌سى ديكه ده‌ركراوون و لێكۆڵينه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ 8000 كه‌سدا كراوه و 1700 كه‌سيش ده‌ستگيركراوون.
له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا به‌رده‌وام ميدياى جيهانى و ناوه‌نده‌كانى توێژينه‌وه و به‌دواداچوون و زۆرێك له كه‌سايه‌تييه سياسييه‌كانى جيهان توركيايان به ده‌روازه‌ى سه‌ره‌كى تێپه‌ڕينى چه‌كداره جيهادييه ئه‌وروپاييه‌كانى داعش بۆ ناو خاكى سووريا و له‌وێوه په‌ڕينه‌وه‌يان بۆ ناو عێراق ناوبردووه و زۆرێك له‌و چهكدارانهىداعش كه به ديلى كه‌وتوونه‌ته ده‌ست هێزه ئه‌منييه‌كان ئه‌وه‌يان پشتڕاستكردووه‌ته‌وه كه ئه‌وان له ئه‌وروپاوه به رێگه‌ى توركيادا و به بێ هيچ چاودێرييهك په‌ڕيونه‌ته‌وه ناو خاكى سووريا.
حكومه‌تى سووريا چه‌ندين جار له راگه‌يه‌ندراوى رهسمييدا توركياى به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، كه چه‌ك و چۆڵى سه‌ربازى پێشكه‌وتووى راده‌ستى چه‌كدارانى داعش كردووه و هاوكات سه‌ربازگه‌ى تايبه‌تى بۆ مه‌شق و راهێنانى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش كردووه‌ته‌وه و له ناو توركياوه ساز و ئاماده ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ى له ناو سووريا شه‌ڕى رژێم بكه‌ن.
سه‌رچاوه: ئه‌لمه‌دا