يه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كۆده‌بێته‌وه
سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بڕياريدا، رۆژى يه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو 29ى ئايار/ مايۆى 2016، كۆببێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بڕياريدا، رۆژى يه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو 29ى ئايار/ مايۆى 2016، كۆببێته‌وه.
به گوێره‌ى په‌يڕه‌وى ناوخۆ، له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا پرسى له‌كارلادانى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى تاوتوێده‌كرێت.
نووسينگهى راگه‌ياندنى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، دواى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سه‌رۆكايه‌تى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كوتله سياسييه‌كان ئه‌و پرسه‌ى تاوتوێكردووه.
ئه‌وه‌شى وتووه: سه‌رۆكايه‌تى له‌و بڕوايه‌دايه ره‌وشى ئێستاى عێراق پێويستى به هه‌وڵى دڵسۆزانه هه‌يه بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى پێويستى كێشه‌كانى.
باسى له‌وه‌شكردووه، هه‌ر دوو بابه‌تى له كارلادانى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌ن و گۆڕانكارييه‌كانى حكومه‌تى عه‌بادى پرسى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌ى داهاتوو ده‌بن.
پێشتر ئيئتيلافى ده‌وڵه‌تى ياسا رايگه‌ياندبوو، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كرێت و زه‌مينه‌ى له‌بار بۆ ئه‌نجامدانى له ئارادايه.
هه‌ريه‌ك له كوتله كوردييه‌كان و هاوپه‌يمانێتى هێزه عێراقييه‌كان جه‌ختيان له‌سه‌ر به‌شداريكردنيان كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا ره‌وتى سه‌در به‌شداربوونى خۆى يه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه.