كلۆد پیویڵی و نیسی فڕه‌نسی گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه
یانه‌ی نیسی فڕه‌نسی كه ئه‌م وه‌رزه‌ی لیگا وه‌نی له خانه‌ی چواره‌م به‌كۆتایی هێنا، بڕیاریدا گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كلۆد پوێلی راهێنه‌ر هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
دوای 4 ساڵ له‌كاركردن یانه‌كه و راهێنه‌ره‌كه بڕیاریاندا بهرێككهوتنێكی هاوبه‌ش گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوانیان به‌كۆتایی بێنن، له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا رایانگه‌یاندووه هاوكارییه‌كانی نێوانمان ئه‌مڕۆ به‌كۆتایی هات.
پوێلی ته‌مه‌ن 54 ساڵ، كه پێشتر وه‌ك یاریزانێكی به‌رگریكار له یانه‌ی مۆناكۆ یاریی كردووه، وه‌ك راهێنه‌ریش پێشتر سه‌رپه‌رشتی هونه‌ری یانه‌كانی لیل و لیۆنی كردووه، ماوه‌ی 4 ساڵیشه راهێنه‌ری نیس ـه و توانی ئه‌م وه‌رزه یانه‌كه له خانه‌ی چواره‌م جێگیر بكات.