كریستیانۆ په‌یامێكی تایبه‌تی له باره‌ی پێكانه‌كه‌ی ده‌خاته ڕوو
ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه به‌هۆی ئازاره‌وه مه‌شقه‌كانی جێهێشت
کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەهۆی پێکانەوە جارێكی دیكه راهێنانەکانی ریال مەدریدی ئیسپانی بەجێهێشت، لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی ریال مەدریددا رۆناڵدۆ دوای بەریەکەکەوتنی لەگەڵ یاریزانێكی هاوڕێی، راهێنانەکانی یانەکەی تەواو نەکرد و هاوشانی پزیشکی یانەکەی راهێنانەکانی بەجێهێشت، ئه‌م دیمه‌نه‌ی ئه‌م ڕووداوه‌ی ئه‌مڕۆی كریستیانۆ جارێكی دیكه هانده‌رانی تووشی بێهیوایی و دڵته‌نگی كرده‌وه و ترسیان له‌وه هه‌یه له فیناڵی چامپیۆنز لیگ بێبه‌ش بێت.
كریستیانۆ دوای ئه‌م ڕووداوه‌ی ئه‌مڕۆ له لێدوانێكدا كه له رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا بڵاو كراوه ده‌ڵێت: له كاتی مه‌شقه‌كان تووشی كێشه‌یه‌كی بچووك بووم و له‌م دوو رۆژه باش ده‌بم.
ده‌شڵێت: من سه‌لامه‌تم و بۆ یارییه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه له باشترین ئاستمدا ده‌بم، شتێكی ئاساییه هه‌ندێجار یاریزان هه‌ست به ماندوێتی بكات به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن تیپه‌كه‌یه‌وه زۆرترین كات پشتی پێ ده‌به‌سترێت، منیش پێموایه ئه‌م وه‌رزه زۆرترین خوله‌ك یاریم كردووه و كه‌مترین كێشه‌م هه‌بووه.