لايه‌نه كوردييه‌كان له 48 كاتژمێرى داهاتوودا بڕيار له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ به‌غدا ده‌ده‌ن
فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بڕیاری به‌شداریكردنیان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نه‌داوه، كه بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه‌بچێت.
K24 – هه‌ولێر:
فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بڕیاری به‌شداریكردنیان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نه‌داوه، كه بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه‌بچێت.
ئەشواق جاف، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به کوردستان24ی رایگەیاند، تا ئێستا فراکسیۆنە کوردستانییەکان بڕیاری بەشداری کردنیان لەو كۆبوونه‌وه‌یه نەداوە.
ئەشواق جاف راشیگه‌یاند: لە 48 کاتژمێری داهاتوودا، فراکسیۆنە کوردستانییەکان بڕیاری کۆتایی لەسەر بەشداریکردن لە كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەدەن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران گوتیشی: کوتلەی ئەحرار بە مەرجی دەنگدان لەسەر کارنامەی کابینە تەکنۆکراتەکەی حه‌یده‌ر عەبادی بەشداری لەو كۆبوونه‌وه‌یه دەکات و پەرلەمانتارە مانگرتووەکانیش ئامادەی كۆبوونه‌وه‌كه نابن.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بڕياريدا، رۆژى يه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو 29ى ئايار/ مايۆى 2016، كۆببێته‌وه.
به گوێره‌ى په‌يڕه‌وى ناوخۆ، له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا پرسى له‌كارلادانى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى تاوتوێده‌كرێت.
نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، دواى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سه‌رۆكايه‌تى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كوتله سياسييه‌كان ئه‌و پرسه‌ى تاوتوێكردووه.
ئه‌وه‌شى وتووه: سه‌رۆكايه‌تى له‌و بڕوايه‌دايه ره‌وشى ئێستاى عێراق پێويستى به هه‌وڵى دڵسۆزانه هه‌يه بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى پێويستى كێشه‌كانى.
باسى له‌وه‌شكردووه، هه‌ر دوو بابه‌تى له كارلادانى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌ن و گۆڕانكارييه‌كانى حكومه‌تى عه‌بادى پرسى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌ى داهاتوو ده‌بن.
پێشتر ئيئتيلافى ده‌وڵه‌تى ياسا رايگه‌ياندبوو، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كرێت و زه‌مينه‌ى له‌بار بۆ ئه‌نجامدانى له ئارادايه.
هه‌ريه‌ك له كوتله كوردييه‌كان و هاوپه‌يمانێتى هێزه عێراقييه‌كان جه‌ختيان له‌سه‌ر به‌شداريكردنيان كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا ره‌وتى سه‌در به‌شداربوونى خۆى يه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه.