مێسی له‌ دوای بارسێلۆنا حه‌ز ده‌كات له‌م یانه‌یه‌ یاریی بكات

به‌ڵێنی داوه‌ رۆژێكدا بێت یاریی بۆ ئه‌م یانه‌یه‌ بكات

مێسی خاوه‌نی 5 نازناوی باڵۆن دۆر كه‌ له‌ بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه‌، له‌ نوێترین لێدوانیدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ رۆژێكدا دێت بۆ یاریكردن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی و ئه‌و یانه‌یه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه‌ حه‌ز ده‌كات یاریی بۆ بكات.

مێسی ته‌مه‌نی 13 ساڵان بوو كاتێك شوێنی له‌ دایكبوونی جێهێشت كه‌ شاری رۆزاریۆی ئارجێنتینا بوو، راسته‌وخۆ به‌هۆی نه‌خۆشی و كێشه‌ی ته‌ندرووستییه‌وه‌ به‌ره‌و ئیسپانیا و هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا هات،

له‌مباره‌یه‌وه‌ مێسی له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ده‌ڵێت: راسته‌ له‌ بارسێلۆنا گه‌وره‌ بووم و پێگه‌یشتم، زۆریش دڵخۆشم، به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م بۆ خاك و نیشتیمانه‌كه‌م بگه‌ڕێمه‌وه‌ و یاریی بۆ یانه‌ی نیوئۆڵد بۆیزی ئارجێنینایی بكه‌م.

مێسی ته‌مه‌ن 28 ساڵ له‌ مانگی دادێ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ به‌شداریی له‌ جامی كۆپا ئه‌مێریكا ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌ گرینگییه‌كی تایبه‌تی بۆ ئێمه‌ هه‌یه‌ و خۆمان به‌ شایسته‌ی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ ده‌زانین.