لەسەر راسپاردەی مه‌سرور بارزانی مه‌زارگه‌ی سوڵتان موزەفەرەدین له هه‌ولێر نۆژەنکرایەوە
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌شێكی نوێی تایبه‌ت به گرنگیدان به شوێنه‌واره ئایینییه‌كان ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی بڵاویكرده‌وه، له‌سه‌ر راسپارده و فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌زارگه و ئارامگای سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین له هه‌ولێر، نۆژه‌نكرایه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021، به‌ئاماده‌بوونى د. پشتیوان سادق وه‌زیرى ئه‌وقاف و ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر، دواى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى مۆدێرن، مه‌زارگه و ئارامگاى سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین له‌شارى هه‌ولێر كرایه‌وه.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، د. پشتیوان سادق وه‌زیرى ئه‌وقاف رایگه‌یاند، ئارامگاكه له‌سه‌ر راسپارده‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه، كه به دوو قۆناغ كاره‌كان ته‌واو ده‌كرێن و له ئێستادا قۆناغى یه‌كه‌م كۆتایى هاتووه.
وه‌زیری ئه‌وقاف ئاماژه‌یدا به رۆڵى گرنگ و مێژوویى سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین له مێژووى هه‌ولێر و خزمه‌تكردنی به‌م شاره دێرینە هه‌روه‌ها دانانى مه‌ولودى پیرۆز‌و له دایكبوونى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام کە یادكردنه‌وه‌ى ئه‌م بۆنه‌یه به‌شێوه‌یه‌كى ئایینى و کاریگەر تێكه‌ڵاوى كولتوورى پرشنگدارى شارى هه‌ولێره، جگە لەوەی بۆ هه‌موو جیهانی ئیسلامیش بۆته نموونه‌یه‌كى دره‌وشاوه كه‌جێگه‌ى شانازییه بۆ خەڵکی شاره‌كه.
وه‌زیری ئه‌وقاف راشیگه‌یاند، به‌شی نوێیان له وه‌زاره‌ته‌كه كردووه‌ته‌وه، كه تایبه‌ته به شوێنه‌واره ئایینییه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی به‌و شوێنه‌وارانه بدرێن و وه‌ك كولتووری پێكه‌وه‌ژیانی كوردستان سه‌یریان بكرێت، روونیشی كرده‌وه، جگه له شوێنه‌واری ئایینیی ئیسلامی، گرنگی به شوێنه‌واره ئایینییه‌كانی دیكه‌ش ده‌ده‌ن.
دواتر ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر، سوپاسى تایبه‌تى ئاراسته‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى كوردستان و وه‌زیرى ئه‌وقاف وكاروبارى ئایینى كرد له‌به‌رامبه‌ر گرنگى پێدانى شوێنه‌واره ئایینیه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر ئاماژه‌یدا به گرنگى و پیرۆزى ئارامگه‌ى سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین بۆ هه‌ولێر كه بهشێگى گرنگى پیرۆزى و ئه‌و شاره‌یه، هه‌روه‌ها سوپاسى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى كرد له نۆژه‌نكردنه‌وه و جێبه‌جێكردنى پێداویستییه‌كانى ئارامگاكه جه‌ختى كرده‌وه له‌بوونى هه‌ماهه‌نگى په‌یوه‌ندى بۆ پاراستن نۆژەنکردنەوەی سه‌رجه‌م شوێنه‌واره ئاینیه‌كانى تر‌ى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر.



