"سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌وروپا كاریگه‌ری ئه‌رێنیی بۆ سه‌ر بووژانه‌وه‌ی ئابووری هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت"
باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌سرور بارزانی و به‌رپرسانی به‌لژیكا و یۆنان بووه
K24- هه‌ولێر:
له‌باره‌ی گرنگی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پله باڵای وڵاتانی به‌لژیكا و یۆنان، ئیبراهیم شه‌ڕڤانی، مامۆستای زانكۆ دووپاتیكرده‌وه، سه‌ردانی ئه‌م جاره‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وروپا و به‌تایبه‌تیش بۆ وڵاتانی به‌لژیكا و یۆنان، كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
ئه‌م گوتانه‌ی ئیبراهی شه‌ڕڤانی، له‌كاتی میوانداریكردنی له بڵاوكراوه‌ی ده‌نگوباسی كوردستان24ـدا هاتوون و گوتی: چار ستراكچه‌ری سه‌ره‌كی هه‌ن بۆ به‌هێزكردنی هه‌ر قه‌واره‌یه‌كی سیاسی، ئه‌وانیش: سیاسی، ئابووری، رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تین، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێك له خاڵه گرنگه‌كانی، به‌هێزكردنی پێگه سیاسییه‌كه‌یه‌تی و دروشمه‌كه‌ی "كوردستانێكی به‌هێز و به‌ره‌وپێشبردنی ئابووری هه‌رێمی كوردستان و فره‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات"ـه، له‌كاتێكیشدا سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ ئه‌وروپا، ئه‌م ته‌وه‌رانه له‌خۆ ده‌گرێت، له‌وانه‌ش به‌ره‌وپێشبردنی پێگه‌ی سیاسی و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا، به‌تایبه‌تیش وڵاتانی به‌لژیكا و یۆنان، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌وڵدان بۆ فره‌جۆركردنی سه‌رچاوه ئابوورییه‌كان، بۆیه ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت كاریگه‌رییه‌كی گه‌وه‌ری له‌سه‌ر ئارامی سیاسی و پێشكه‌وتنی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
پرسیار/ ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ ئه‌وروپا تا چه‌ند كاریگه‌ری بۆ سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌بێت؟
له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا ئیبراهیم شه‌ڕڤانی گوتی: یه‌كێتی ئه‌وروپا دامه‌زراوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ره له‌سه‌ر ئاستی جیهان، له‌ناو سیاسه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپاش وڵاتی به‌لژیكا پێگه‌یه‌كی زۆر به‌هێز و كاریگه‌ری هه‌یه، بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی ئه‌وروپا، كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان ده‌بێت، به‌تایبه‌ت كه ئه‌م بابه‌ته ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌لژیكا و یۆنان بووه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و كابینه‌كه‌ی، هه‌موو هه‌وڵێكی داوه ئه‌ركه‌كانی به‌رامبه‌ر حكومه‌تی به‌غدا جێبه‌جێ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ پاساوێك بۆ به‌غدا نه‌مێنێته‌وه كه بیكات به بیانوو بۆ چاره‌سه‌رنه‌كردنی كیشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، به‌تایبه‌تیش پرسه‌كانی دارایی، بودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌كردنی پرسه‌كانی وه‌ك ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ئه‌مه‌ش گومانی تێدا نییه كه پاڵپشتی ئه‌و وڵاتانه بۆ هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری گه‌وره و ئه‌رێنی له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسانه ده‌بێت.
پرسیار/ له‌كاتێكدا یه‌كێك له دروشمه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابوورییه، ئایا ئێستا ره‌وشه‌كه له‌باره بۆ هاتنی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان؟
هه‌روه‌ها ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ جه‌ختی كرده‌وه، به‌هێزی پێگه‌ی سیاسی و یاسایی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌سته به پێگه ئابوورییه‌كه‌ی، بۆیه به‌هێزكردنی پێگه ئابوورییه‌كه‌ی مانای به‌هێزبوونی پێگه سیاسییه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر له‌ڕووی جوگرافییه‌وه سه‌یری هه‌رێمی كوردستان و پێگه جوگرافییه‌كه‌ی له ناوچه‌كه بكه‌ین، ده‌بینین كه هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی زۆر ئارامه، جگه له‌مه‌ش ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه هه‌رێمی كوردستان كاری له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ستراتیژی كردووه و یاسای پێویستی بۆ كه‌رتی وه‌به‌رهێنان و راكێشانی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانیی ده‌ركردووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته ژێرخانێكی به‌هێز و ئاماده‌یه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
گوتیشی: من دڵنیام دوای ئه‌و سه‌ردانه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌وروپا، كۆمپانیا و سه‌رمایه‌داره بیانییه‌كان له‌سه‌ر ئاستێكی فراوانتر روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له سێكته‌ره‌كانی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی، كه ده‌كرێت ببێته بنه‌مای وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش دواجار كاریگه‌ری ئه‌رێنیی بۆ باشكردنی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت.
H.B